لێژنەی باڵای دادوەر و داواكارانی گشتی توركیا شوێنی كاری جێگری سەرۆكی گشتی داواكاری ئیستەنبۆڵ زەكەریا ئوزی گۆڕی و وەكو جێگری سەرۆكی داواكار بۆ داواكاری گشتی باكركۆی گواستەوە.
پێشتر بە ھۆی دەركەوتنی چەند بەڵگەیەك لە ھەڵمەتی بەگژداچوونەوەی گەندەڵیدا بڕیار درابوو لێپرسینەوە لە گەڵ زەكەریا ئوز بكرێ.
بەشی سێیەمی لێژنەی باڵای دادوەر و داواكاران بڕیاری لێپرسینەوەی لەگەڵ ئوز دەركردبوو، بەڵام بەشی یەكی ئەو لێژنەیە لە جیاتی لێكۆڵینەوە شوێنی كاری زەكەریا ئوزی گۆڕی.