ئیستانبوڵ
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ستی که‌وتووه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیستانبوڵ، ژماره‌ی ئه‌وکه‌سانه‌ی که له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی دژی رێکخستنه‌کانی لاوانی داعش و په‌که‌که به‌ناوه‌کانی یه‌ده‌گه/هه و ده‌هه‌که‌په/جه دا ده‌ستبه‌سه‌رکراون بۆ 103 که‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
له‌نێو ئه‌و که‌سانه‌دا که ده‌ستبه‌سه‌ر کراون ئه‌و که‌سه و ژنه‌که‌ی هه‌ن که گومان دەکرا لێپرسراوی گرووپێکی داعش بێت له ئیستانبوڵ به‌ناوی هالیس بایانجوک و نازناوی "ئه‌بو حه‌نزه‌ڵه"یه.
بایانجوک که له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی دژی ئه‌لقاعیده‌دا له ساڵی 2014دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، ماوه‌یه‌ک لە زیندان بووە، ئه‌وه راگه‌یه‌نرا که له ژماره‌یه‌ک له ئۆرگانه‌کانی چاپه‌مه‌نی داعشدا گۆشه‌ی نووسیوه و کاری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌ندام بۆ رێکخراوه‌که کۆبکاته‌وه. له‌و پشکنینانه‌دا که له‌و ماڵه‌دا کراوه، بایانجوک و ژنه‌که‌ی تێدا ده‌ستگیر کراون له ناوچه‌ی باغجیڵار، ژماره‌یه‌ک دۆکیومێنتی رێکخراوه‌که و پێداویستی دیجیتاڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیستانبوڵدا 5 ده‌مانچه، 5 چه‌کی گه‌وره، ژماره‌یه‌کی زۆر گولله، ئامێرێکی شۆکەر، دووربینێک و پێداویستییه‌که‌ی خۆشاردنه‌وه که بۆ مه‌به‌ستی به‌کارهێنان له چۆڵه‌وانیدا دروست کراوه، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
هاوکات، له‌چوارده‌وری کامپی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ له ڤاتان، که ئه‌و 103 که‌سه ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌ی تێدا راگیراوه، رێ و شوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته‌به‌ر. تیمه‌کانی پۆلیس له ناسنامه‌ی گومانلێکراوه‌کان ده‌کۆڵنه‌وه و رێگری له چاوه‌ڕێکردنی هاووڵاتیان له چوارده‌وری بینای ئاسایش‌دا ده‌که‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه له دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌که ژماره‌یه‌ک ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت که دیارە پڕوپاگه‌نده بۆ رێکخراوی تێرۆریستی داعش بکه‌ن، به بڕیاری دادگا قه‌ده‌غه‌یان خرایه‌سه‌ر و فلته‌ر کران.
پرۆسه‌کانی گه‌ڕان و پشکنین له‌و ئه‌دره‌سانه‌ی گومانلێکراوه‌کانی لێ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌رده‌وامه.