ئیستانبوڵ
ئه‌ردۆغان که نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی دارستانی فاتیح که سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوچه‌ی دارستانی ئیستانبوڵه، کرد. له هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێکدا که پرسی ''باس له‌وه کرد که بنکه‌ی ئینجیرلیک کراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌ن ئه‌مریکاشه‌وه پشت‌راست کرایه‌وه. باس له‌وه کرا که بۆ به‌کارهێنانی هاوبه‌ش کراوه‌ته‌وه و فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانانیش بنکه‌ی ئینجیرلیک به‌کارده‌هێنن. له‌و باره‌یه‌وه ده‌توانین بۆچوونی ئێوه بزانین؟'' گوتی:"لهچواچێوهیهکی دیاریکراودا ئه‌وانیش به‌کاری ده‌هێنن''.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ''له‌نێو خه‌ڵکدا ترسێکی گشتی درووست بووه.دڵه‌راوکێی 'ئامان دیسان به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چین' بوونی هه‌یه. ئێوه وه‌ک سه‌رکۆماری تورکیا چی به گه‌ل ده‌ڵین؟'' ئه‌ردۆغان گوتی:
''جارێ ئامۆژگاری هاووڵاتییان به‌وه ده‌که‌م که له ژینگه‌ی ترس‌دا نه‌ژین. چونکه متمانه به‌خۆبوونی ئه‌وان له پێش هه‌موو شتێکه‌وه‌یه. ئه‌وان ده‌بێت متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین که له‌ئێستادا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی زۆر جیاوازداین، له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌دا چی پێویست بێت تا کۆتایی ده‌یکه‌ین. با هاووڵاتییه‌کانمان باوه‌ڕیان به حکومه‌ته‌که‌یان هه‌بێت، متمانه‌یان پێی هه‌بێت. له جه‌یلانپنار دوو پۆلیسمان شه‌هید کران. له دیاربه‌کر پۆلیسێکی هاتووچۆمان شه‌هید کرا، یه‌کێکی دیکه‌یان برینه‌که‌ی قورسه.با بیر له رووداوه‌که ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ نه‌که‌ینه‌وه سه‌ربازه‌که‌مان، سه‌ربازه‌کانمان شه‌هید کران.له‌لایه‌که‌وه ئێمه ئه‌م شه‌هیدانه‌مان بۆچی ده‌ده‌ین؟ هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه بێ گوومان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌مان شه‌هید ده‌بن. له‌کاتێکدا داوای ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌مان ده‌که‌ین که بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌مان شه‌هید بوون، به دڵنیاییه‌وه ئێمه ئه‌م باجه ده‌ده‌ین به‌ڵام باجی ئه‌مه ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌یده‌ن که پشتیان به‌و رێکخراوه تێرۆریستییه به‌ستووه. ده‌مه‌وێت به‌تایبه‌تی ئه‌مه بزانن''.
ئه‌ردۆغان له کاتێکدا داوای له مێدیا کرد یه‌کگرتوو بن و پێکه‌وه کاربکه‌ن، گوتی: "ئه‌گه‌ر بێتوو مێدیای نووسراو و بینراو پشتیوانی پێویست یه‌کگرتوویی ئه‌م وڵاته، پێکه‌وه‌ژیان تێیدا بکه‌ن نه‌ک پشتیوانی له‌و که‌سانه بکه‌ن که پشتیان به رێکخراوی تێرۆریستی جووداخواز به‌ستووه، ئه‌وا دیمه‌نه‌ک زۆر جیاوازتر ده‌بێت.به‌تایبه‌ت بیر له‌وانه بکه‌نه‌وه که له رووداوه‌کانی 6-7ی تشرینی یه‌که‌م و قۆناغی دواتردا به‌هه‌مان شێوه بانگێشتی هاووڵاتیانمانیان بۆ سه‌ر شه‌قام ده‌کرد، واته هه‌موو ئه‌مان بۆچی کرا؟ به‌داخه‌وه ئه‌مان هه‌نگاوگه‌لێکن به ئاراسته‌ی جیاکاری له‌م وڵاته‌دا. ئێمه هه‌رگیز رێگه به‌م جیاکارییه ناده‌ن، ناتوانین رێگه بده‌ین''.
-"ئه‌گه‌ر چه‌ک دانه‌نێن، ئه‌بێت ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له ئه‌ستۆ بگرن''.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد هه‌مووان ده‌توانن مافه دیموکراتییه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی یاساکاندا به‌کاربهێنن و وه‌بیری هێنایه‌وه که یاسای ئاسایشی ناوخۆ ده‌رچووه و گوتی:
''دوای ده‌رچوونی یاسای ئاسایشی ناوخۆ، که‌سانی ده‌موچاو هه‌ڵپێچراو به چه‌که‌کانی ده‌ستییانه‌وه ته‌نانه‌ت له ئیستانبوڵ، سه‌رنج بده‌ن ده‌ڵێم 'ته‌نانه‌ت' ئه‌و که‌سانه به‌چه‌که‌کانی ده‌ستییانه‌وه دێن و ده‌چن. ئه‌گه‌ر لێره ئاوا به ئاسانی بێن و بچن ئه‌وا ئه‌وه به‌داخه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه له رووی ئاسایشه‌وه لاوازیمان هه‌یه لێره. به‌ڵام منیش فه‌رمانی پێویستم داوه‌ته هاوڕی په‌یوه‌ندیداره‌کانمان.'رێگه مه‌ده‌ن بێن و بچن، چی پێویسته یه‌کسه‌ر ئه‌نجامی بده‌ن'. ئه‌گه‌ر بێتوو رێگه به‌مه بده‌ین مانای وایه ئێمه لێره لاوازی ئاسایشمان هه‌یه. چی پێویست بێت ئه‌وه ده‌که‌ن. نابێت بێت و بچێت. ئه‌وانه‌ی ده‌موچاویان هه‌ڵپێچاوه نابێت رێگه بدرێت بێن و برۆن. ئیتر ئه‌مه به یاسا رێکخراوه، ئه‌م یاسایانه ده‌رچوون. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌بێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی که پێویستن بهاوێژرێت. دوێنێ و ئه‌مڕۆش ئه‌م هه‌ستیارییانه له‌و کۆبوونه‌وه ئه‌منییانه‌دا باسکراوه که به‌سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆک وه‌زیرانمان ئه‌نجام دراوه و تاوتوێی ئه‌م هه‌ستیارییانه کراوه، له‌وێ بریار دراوه ه‌که دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان له‌وباره‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی جێگیر هه‌نگاو هه‌ڵبێنن و له‌مشه‌وه‌وه ئه‌و بڕیارانه ده‌که‌ونه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه''.
سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان له‌وه‌ڵامی هه‌ریه‌ک له پرسیاره‌کانی ''هه‌موو ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه نائاساییانه کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت؟ له‌وباره‌یه‌وه پێتان باش نییه پرۆسه‌که خێراتر بکرێت؟'' رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی هاوپه‌یمانیدا کۆبوونه‌وه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چن. هاوپه‌یمانی دێته ئاراوه یان نایه‌ت. له حاڵه‌تی هاتنه ئارای هاوپه‌یمانیدا واته کاره‌که ته‌واو بووه. کاره‌کان ده‌ست پێده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و هاوپه‌یمانی نه‌یه‌ته ئاراوه، ئه‌و کاته ئه‌و لایه‌نه‌ی بڕیاری کۆتایی له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات و مه‌رجه‌عه، ئیراده‌ی میلله‌ته. ئه‌و کاته به خێرایی ده‌چینه‌وه لای میلله‌ت و ئیراده‌ی میلله‌ت بڕیار له‌سه‌ر چی بدات، به‌و پێیه و له‌سه‌ر خواستی ئیراده‌ی میلله‌ت هه‌نگاو ده‌نرێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی لێره 90 رۆژمان یان 3 بۆ 4 مانگمان ببات. له‌و قۆناغه‌شدا وڵات بێ حکومه‌ت نابێت و له‌رێگه‌ی حکومه‌تێکی پێکهێنراوهوه که حکومه‌تێکی کاتی ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له ده‌ستووردا دیاریکراون. به‌م پێیه هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنرێت''.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌وه ''بانگه‌شانه‌ی که بڕیاره له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ته‌که‌ی دوێنێی ئاسایش، بۆ جاری دواهه‌مین داوا له په‌که‌که بکرێت 'چه‌ک دابنێن' بڵاوکراوه‌ته‌وه'' گوتی: "ئه‌وه کرا، کرا و چه‌ندین جار کرا. جارێکی دیکه‌ش کرایه‌وه. چ رێکخراوی تێرۆریستی جووداخواز، چ رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی تێرۆریستی، هه‌موویان له حاڵه‌تی چه‌ک داناندان. ئه‌گه‌ر چه‌ک دانه‌نێن، ئه‌بێت ده‌ره‌نجامه‌که‌شی له ئه‌ستۆ بگرن، رووداوه‌که ئه‌وه‌نده ئاسانه''.