24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە کوشتنی ئەو ١٣ هاووڵاتییەی لە گارە لەلایەن پەکەکەوە شەهیدکران رایگەیاند ''عەقڵیەتی قێزەونی بەرامبەرمان بە شەرمەزاریەوەشەوە نەوەستاوە، تەنانەت ئەو رووداوە ئازار بەخشەی لە رۆژانی رابردوودا بەسەر ١٣ کەسی بێ تاوانی بێ چەکداردا هات کە لە باکووری عێراق بە ئاشکرا لە ئەشکەوتێکدا رەمیکران. ئەوانە وا بێشەرمن دێن تەنانەت هەوڵ دەدەن ئەوەش بەسەر منیدا بهێننەوە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، باسی لەوە کرد کە لە تورکیادا عەقڵیەتێکی قێزەون هەیە کە دوژمنە بە دەوڵەتەکەی خۆی، دوژمنە بە گەلەکەی خۆی لە هەموو هەلێکدا لە پشتەوە خەنجەر لە پشتی نیشتمانەکەی خۆی دەدات، نوێنەری ئەو عەقڵییەتە قێزەونە لە سیاسەتدا جەهەپە و پارتەکەی رۆژەڤی رێکخراوی تیرۆریستییە کە تا دێت ئاوێتە دەبن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''عەقڵییەتی قێزەونی بەرامبەرمان بە شەرمەزاریەوەشەوە نەوەستاوە، تەنانەت ئەو رووداوە ئازار بەخشەی لە رۆژانی رابردوودا بەسەر ١٣ کەسی بێ تاوانی بێ چەکداردا هات کە لە باکووری عێراق بە ئاشکرا لە ئەشکەوتێکدا رەمیکران. ئەوانە وا بێشەرمن دێن تەنانەت هەوڵ دەدەن ئەوەش بەسەر منیدا بهێننەوە''.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها راشیگەیاند "کوشتاری گارە دەریخست کە کێ لەم وڵاتەدا دژبە تیرۆر وەستاوەتەوە و کێ لە چ پێگەیەکدایە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە پێداگریان کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و رایگەیاند "سووربوونمان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەوەک تەنها لە ناوخۆ، بەڵکو کەسانێکی لە دەرەوەش نیگەران کردووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەسەر شەرعییەتی ئۆپەراسیۆنەکانیان کردەوە و گوتی: ''ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە تورکیا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجامیان دەدات، مافێکی شەرعیی و ئەرکێکی مرۆییە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها گوتیشی: ''مۆڵەت لە کەس وەرناگرین بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکە برایەتیی، دۆستایەتیی و مرۆییەی بوونی هەزاران ساڵەمان لە جوگرافیاکەماندا خستوویەتە سەر شانمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بە سەرکەوتنی هەوڵمەتەکانیان کرد دژبە پەکەکە و رایگەیاند ''لە سایەی ئۆپەراسیۆنەکانمان و ئەو رێوشوێنانەی گرتوومانەتە بەر، دابەزینێکی بەرچاو لە ژمارەی پەیوەندیکاران بە رێکخراوەکە و کردەی رێکخراوی تیرۆریستی بەدی دەکرێت. ئەو سووکانە کە یەکێتیی و پێکەوەیی گەلەکەمان دەکەنە ئامانج، وەک خۆی لە هەر دڵۆپە خوێنێک دەپرسینەوە کە رشتوویانە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''ئەگەر بە بەهێزی دەستبگرین بە بوونمان لە گۆڕەپانەکەدا، ئەوا رێکخراوی جوداخواز و درێژکراوەکانی ناتوانن گوشار لەسەر گەلەکەمان دروست بکەن''.