Abdullah Shukur
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
راگەیەندرا لە چوارچێوەی رێکەوتنی سەربازی ھاوبەشی نێوان تورکیا-قەتەر، یەکەیەکی تۆپھاوێژی تورکیا کە لە ٢٨ سەرباز پێکھاتووە گەیشتە وڵاتی قەتەر.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، لە چوارچێوەی رێکەوتنی سەربازیی ھاوبەشی نێوان تورکیا-قەتەر، یەکەیەکی تۆپھاوێژی تورکیا کە لە ٢٨ سەرباز پێکھاتووە گەیشتە وڵاتی قەتەر.
شەشەمین یەکەی سەربازیی سەر بە سوپای تورکیا ئەمڕۆ بەیانی گەیشتنە شاری دۆحەی پایتەختی وڵاتی قەتەر.
یەکەمین یەکەی سەربازیی سەر بە سوپای تورکیا، لە ١٩ی حوزەیران گەیشتبووە وڵاتی قەتەر و یەکەمین مانۆڕی سەربازیی خۆی لە کەتیبەی تاریق بن زیاد ئەنجامدابوو.