ئیدیر
وه‌زاره‌تی دارستان و ئاوی توركیا ئاشكرایكرد كه به هۆی ئه‌وه‌ی ساڵانی رابردوو مامزهكانی چیای ئاگری له‌ناوچوون دووباره مامز بۆ ئه‌و ناوچه‌یه گوازرانه‌وه و له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا و رووه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه له قۆناغی راهاتن سه‌ركه‌وتوو بوون.
جێی باسه به ئامێری وێنه‌گرتنی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان 24 سەعات چاودێری هه‌ڵسوكه‌وت و باری مامزه‌كان كرا و له لایه‌ن پسپۆره‌كانی ئه‌و بواره پشكنینیان بۆ کراوە. دوایی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك قۆناغی راهاتن له سه‌ر مامزه‌كان ته‌واو بوو بۆ چیاكانی ئاگری بهڕهڵاكران.
مامزه‌كان له قۆناغی گونجانیان له‌گه‌ڵ سروشتی چیای ئاگری هه‌ر چوار لایان گیرابوو و ئێستا هه‌ر چوار لایان كراوه‌ته‌وه هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ده‌توانن بۆ چیاكانی ئاگری بڕۆن.
به‌رێوه‌به‌ر دارستان و ئاوی شاری ئیغدیر مه‌ته توركئۆغڵو گوتی، مامزه‌كان به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك خۆیان له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كه راهێنا.
توركئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه قوناغه‌كه نزیكه‌ی مانگێكی خایاند و گوتی: "ده‌رگاكان بۆیان كراوه‌ته‌وه، ئیتر هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ده‌توانن بۆ چیاكانی ئاگری بڕۆن. پسپۆره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان سه‌لماندیان كه مامزه‌كان ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی باش ژیان به‌سه‌ر به‌رن و هیچ كێشه‌یه‌كیان بۆ دروست نابێت."
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مامزه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌توانن ژماره‌یان زیاد بكه‌ن و گوتی: "ئه‌و مامزانهی كه به‌ڕه‌ڵا ده‌كرێن ژماره‌یان 51 مامزه، 29 مێیه و ئه‌وانی دیكه نێرن. بۆ بهردهوامبوومی راهاتن له‌م شوێنه ژماره‌یه‌كی زۆر له نێر و مێ هه‌یه. هیوادارم مامزه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له چیاكانی ئاگری بژین."