ئەنقەرە
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ئازادكردنی ژمارەیەك لە دیپلۆماتكارانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە موسڵ ئاشكرا كرد.
بە پێی نوسینەكەی داودئۆغلوو ئەو كارمەندانەی كۆنسولخانەی توركیا لە موسڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئازادكراون و گەڕێندرانەوە بۆ توركیا.
داودۆغڵو گوتویەتی: "ھاوڕێیانمان بە رەوشێكی زۆر سەختدا تێپەڕ بوون و ئەمڕۆ گەڕانەوە وڵاتەكەیان، لە ناخی دڵمەوە لە باوەشیان دەگرم، دووبارە چاومان روونبوویەوە."
پەیامی داودۆغڵو: "چاوی گەلی خۆشەویستم روون، كارمەندە دیپلۆماتەكانی وڵاتەكەمان كەلە عێراق دەستبەسەر كرابوون ئەمڕۆ بەیانی گەڕێندرانەوە وڵات. سوپاسی خێران و كەسوكاریان دەكەم ھەڵوێستی خۆیان نەگۆڕی، سەلامەتی بۆ سەرجەمیان دەخوازم. ھەروەھا سوپاسی بێپایانی سەرەتا سەرۆكی دەزگای ھەواڵگری توركیا (میت) ھاكان فیدان و سەرجەم كارمەندانی دەزگای ھەواڵگری دەكەم، بە رەوشێكی زۆر سەختدا تێپەڕ بوون ئەمڕۆ گەڕانەوە وڵاتەكەیان، لە ناخی دڵمەوە لە باوەشیان دەگرم، دووبارە چاومان روونبوویەوە."