Abdullah Shukur
26 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2016
١٣ بارھەڵگری پڕ لە پێداویستی و کەلوپەلی سەربازیی ھێنرانە شاری سنووری کلیس.
بەپێی زانیارییەکان، ١٣ بارھەڵگری پڕ لە پێداویستی و کەلوپەلی سەربازیی ھێنرانە شاری کلیس لەناویاندا پاتری ئەو مووشەکانەشی تێدایە کە دەتوانێت لە ماوەی ٨٠ چرکەدا ٦٠ مووشەک بھاوێژێن.
تیمەکانی پۆلیس و جەندرمە لە پاڵ کاروانە سەربازییەکە، رێوشوێنی ئەمنیان لە رێگای سەرەکی گرتەبەر.
لە بارهەڵگرە سەربازییەکەدا ئۆتۆمبێڵی زریپۆش و ژمارەیەکی زۆری پێداویستی سەربازیی وەک پاتری و ئەو مووشەکانەشی تێدایە کە دەتوانێت لە ماوەی ٨٠ چرکە ٦٠ مووشەک بھاوێژێن.
راشگەیەنرا کە ئەو پێداویستییە سەرباییانە وەک پاڵپشتی تیمەکانی سنوورپارێزی کلیس ھێنراون.