Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: ''ئه‌وه‌مان بینی که دانیمارکیش هاوشێوه‌ی تورکیا پێی وایه پێویستیی به هاریکاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌مڕۆ زیاتره له‌دوێنێ. پشتیوانییکردن له‌تورکیا که هاوکات به‌ره‌نگاری رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که، په‌یه‌ده، داعش و فه‌تۆ ده‌بێته‌وه، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌رخستنی ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌دا''.
بینالی یڵدرم له کۆشکی چانکایا کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی دانیمارک، لارس رۆکێ راسموسن ئەنجامدا و دواتر هه‌ردوو سه‌رۆکوه‌زیران کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازکرد.
له‌کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌که‌دا یڵدرم گوتی: ''ئه‌وه‌مان بینی که دانیمارکیش هاوشێوه‌ی تورکیا پێی وایه پێویستیی به هاریکاریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌مڕۆ زیاتره له‌دوێنێ. پشتیوانییکردن له‌تورکیا که هاوکات به‌ره‌نگاری رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که، په‌یه‌ده، داعش و فه‌تۆ ده‌بێته‌وه، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌رخستنی ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌دا''.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا راشیگه‌یاند: "به‌تایبه‌تی دادگا سه‌ربه‌خۆكانی حكوومه‌تی دانیمارك، كه بریاریاندا له‌باره‌ی داخستنی ده‌زگای په‌خشی په‌كه‌كه Roj TV، وه‌ك نموونه‌یه‌كی جوانی ئه‌م به‌ره‌نگاریه ده‌بینرێت. به‌رده‌وامیدان به هاریكاریی ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ دانیماركدا دژ به تیرۆر، گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی ئێمه‌یه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆ كه ریكخراوێكی تیرۆریستییه و رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌و هه‌وڵی ئەو كوده‌تا شکستخواردوەی کە له رابردوودا له توركیا ئه‌نجامدرا".