Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''ئه‌و گۆڕانکارییه گه‌وره‌یه‌ی تورکیا له‌ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیوه، له 15ی ته‌مووزدا ره‌گی داکوتاوه و ئاراسته‌یه‌کی نوێی وه‌رگرتووه. ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی شێتبوونی رۆژئاوا، بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن 'تورکیا بۆچی به‌وشێوه‌یه به‌هێزده‌بێت؟'. سوپاس بۆخودا له‌ئێستادا له‌رووی داهاتی نیشتمانییه‌وه، تورکیا لهرکابهرییهکهدایه و ده‌ڵێت 'من هه‌م'. له‌رووی داهاتی تاکه که‌سیه‌وه ده‌ڵێت 'من هه‌م'. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که شێت بوون. هه‌موومان پێکه‌وه ئه‌وه‌مان بینی که به‌مه‌به‌ستی رێگرییکردن له گه‌وره‌بوونی تورکیا له 15ی ته‌مووزدا هه‌موو رێگه‌یه‌کیان گرته‌به‌ر ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی چه‌ک و خوێنڕشتنیش''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی کردنه‌وه‌ی به‌کۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ک پرۆژه‌دا که له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئهسهنیورتهوه ئه‌نجامدرابوون، گوته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای خواست پرۆژه‌کان ببنه مایه‌ی خۆشی بۆ ناوچه‌که، رایگه‌یاند: ''وه‌ک تورکیا ماوه‌ی 3 بۆ 4 ساڵه رووداو و پێشهاتی ئه‌وتۆمان به‌سه‌ردا دێت که وڵاتانی دیکه ئیره‌ییمان پێده‌به‌ن و به‌سه‌رسووڕمانه‌وه چاودێریی ده‌که‌ن. له‌خوا به‌زیابێت ئێمه که ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوومان بینیوه و له‌نزیکه‌وه ئاگامان له مێژووه، بۆ ئێمه دیمه‌نه‌که زۆر روونه. هه‌رکاتێک هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی خۆمان دابێت، ئامانجی نوێمان دیاریی کردبێت و به‌و ئاراسته‌یه ده‌ستمان بهههنگاوهنان کردبێت، هه‌مان شت روویداوه. به‌هۆی ئه‌و هێرشانەی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوخۆوه ده‌کرانه سه‌رمان، ناچارده‌بووین سه‌رنج، وزه و تواناکانمان لهبهرگرییکردندا قه‌تیس بکه‌ین. ئه‌م جاره‌ش هه‌مان یارییه، به‌ڵام سه‌رناگرێت. بهمکووڕیی بێ هیچ دوودڵییه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه‌ی گرتوومانه، به‌رده‌وام ده‌بین''.
سه‌باره‌ت به کاره‌کانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێش سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌مڕۆ حكوومه‌ت ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌باره‌ت به ده‌ستووری نوێ پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات. هیواخوازم له په‌رله‌مان زیاتر له 330 ده‌نگ بەدەست بهێنێت و تیپهڕێندرێت، پاشان په‌رله‌مان بیخاته به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان بۆ ریفراندۆمێكی سه‌ركه‌وتوو. ئایا ئاماده‌ن بۆ هه‌موو ئه‌وانه؟ پشتیوان به‌خودا كاتێک ئاماده‌بوو ده‌یخاته به‌رده‌متان، خێری پێوه‌بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان. پشتیوان به خودا ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ".