Abdullah Shukur
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی پڕۆژە یاسای گۆڕانکاری دەستووریی: "پێنج خاڵ لە کۆی ئەو حەوت خاڵەی کە لەوەو پێشتر لە نێوان ئاک‌پارتی و مەھەپە و جەھەپە رێککەوتنی لەسەر کرابوو، خراوەتە نێو پڕۆژە یاساکە. بەم پێیەش ئەم خاڵانەی کە جەھەپەش لەسەری رێککەوتووە، لە نێو پڕۆژەکە دایە. لە نێو ئەمانەش ھەڵگرتنی دادگای سەربازیی و سەربەخۆی دادوەریی ھەیە. ھاوکات تەمەنی ھەڵبژاردن دابەزێنراوە بۆ ١٨ ساڵ. ژمارەی پەرلەمانتاران زیادکراوە بۆ ٦٠٠ کەس. بەمەش ھێزی پەرلەمان زیادیکردووە. لە ھەمان کاتیش سەرکۆمار دەسەڵاتی بەرێوەبەردن لە ئەستۆ دەگرێت. بەمەش کاریگەری دەسەڵاتی بەرێوەبردن لەسەر پەرلەمان و ھی پەرلەمانیش لەسەر دەسەڵاتی بەرێوەبردن دەگەیەنرێتە کەمترین ئاست".
پرۆژە یاسای ئاک پارتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری دەستووریی: "کەمترین تەمەنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانتاران ١٨ ساڵ دەبێت".
یڵدرم لەبارەی پڕۆژە یاسای گۆڕانکاری دەستووریی: "لەبارەی ناوەڕۆکی پڕۆەژ یاساکە رۆژی یەکشەممە ھەڵسەنگاندنێکی فراوان دەکەم. بەڵام دەتوانم ئێستا تەنھا ئەوە بڵێم، لە نێو پڕۆژە یاساکەدا خاڵی سەرەکی و کاتی ھەیە. کۆی گشتی ٢١ خاڵ لەخۆ دەگرێت. ئەمەش لە ١٨ خاڵی سەرەکی پێکدێت".
پرۆژه یاسای ئاک پارتی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانگاریی ده‌ستووریی: ''هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆمار و په‌رله‌مان رۆژی 3ی تشرینی دووه‌می 2019 ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا بینالی یڵدرم: ''ئه‌مڕۆ وه‌ک فراکسیۆنی ئاک پارتی به واژووی 316 په‌رله‌مانتاره‌وه، پرۆژه‌ی یاساکه‌مان بۆ گۆڕانکاریی ده‌ستووریی پێشکه‌شکرد. به‌دڵنیاییه‌وه مه‌هه‌په رۆڵێکی گرنگی هه‌بووه له‌گه‌یشتنمان به‌م خاڵه ی ئێستا. سوپاسی هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌م له ئاک پارتی و مه‌هه‌په ده‌که‌ن که به پرۆهژهکهوه ماندوو بوون له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه به‌ڕێز ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی. له‌ئه‌نجامی کاری ورد و چڕ‌وپڕ، ئه‌م پرۆژه یاسایه‌مان بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی له‌ده‌ستووردا ئاماده‌کردووه که ده‌توانین بڵێین پرۆژه‌یه‌کی سنوورداره. دوای ئه‌مه چی ده‌بێت؟ دوای ئه‌مه کاره‌که له په‌رله‌مانه''.
پرۆژه یاسای ئاک پارتی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی ده‌ستووریی: ''دامه‌زراوه‌ی باڵای دادوه‌ران و داواکارانی گشتیی له 12 ئه‌ندام پێکدێت. نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه له‌لایه‌ن سه‌رکۆمار و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت''.