Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند ''شەوی دوو لەسەر سێی حوزەیران، وەک پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو، ئۆپەراسیۆنی رەققە دەستیپێکرد. لەوبارەیەشەوە ئەمریکا، بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە زانیاریی پێویستی داینێ''.
دوێنێ لە میانی خوانێکی بەربانگدا لە کۆشكی چانکایا، بینالی یڵدرم بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، نومان کورتوڵموش لەگەڵ نوێنەرانی دەزگاکانی میدیادا کۆبوویەوە و هیوای خواست مانگی رەمەزان ئاشتی و برایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و جیهانی ئیسلامی بهێنێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رەققە، یڵدرم رایگەیاند ''شەوی دوو لەسەر سێی حوزەیران، وەک پێشتر پلانی بۆ داڕێژرابوو، ئۆپەراسیۆنی رەققە دەستیپێکرد. لەوبارەیەشەوە ئەمریکا، بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە زانیاریی پێویستی داینێ''.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا باسی لەوەکرد وڵاتەکەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ئەمریکا بۆ رەققەی ئەنجامدەدات، پێ باش نییە و ئەمەش نهێنی نییە، گوتیشی: ''لەوبارەیەوە لەسەر هەموو ئاستێک نیگەرانییەکانمان بە ئەمریکا گەیاند بەڵام ئەوان لەبەرامبەر بە ئێمەیان راگەیاند 'ئەمە بژاردەیەک نییە لەبەردەستیاندا بێت، بەڵکو ناچارییە، لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەیەدە/یەپەگەدا بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامییان نابێت و ئەمە هاریکارییەکی تاکتیکییە' و گرەنتی تەواویان لەوبارەیەوە دایە ئێمە. گرەنتی چی؟ گرەنتی ئەوەی کە ئەو چەکانەی لەوێ بەکاردەهێنرێن، دواتر نەکەونە دەست رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وڵاتی ئێمە و لەدژی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی ئێمە لە کردەوە تیرۆریستییەکاندا بەکارنەهێنرێن. بەتایبەت جەختیان لەسەر ئەمە کردەوە''.
بینالی یڵدرم ئاشکرای کرد لە نزیکەوە چاودێریی پرۆسەکە دەکەن و رێوشوێنیان گرتووەتە بەر، گوتیشی:
''ئێمە ستراتیجێکی نەگۆڕمان هەیە و ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانەی مایەی هەڕەشەن بۆسەر وڵاتەکەمان، جا چ لە دەرەوەی تورکیا بن یان لە ناوەوە، ناویان هەرچی بێت، پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە، داعش، دەهەکەپەجە، هەموویان بە لای ئێمەوە یەک شتن و ئامانجی ئێمەن. ئەگەر پێویست بکات لە ناوخۆ و کە پێویستیشی کرد لە دەرەوەی تورکیا، سڵ لەوە ناکەینەوە کە هەنگاوی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و گەلەکەمان بنێین و سازشی لەسەر ناکەین. ئەمەمان لە رابردوودا کردووە و ئەگەر لە داهاتووشدا پێویستی کرد، دەیکەین''.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە روواوی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرە سەربازییەکەی شرنەخ بەوەی ''ئایا بۆچی تا ئێستا کاری سیستمی ناسینەوەی رێگرییەکان لە هێکیکۆپتەرەکاندا تەواونەکراوە؟''، یڵدرم گوتی:
''هەموو گەل بەو رووداوە دڵتەنگ بوون، ئەمە تەنها خەمی خانەوادەکان نییە، خەمی هەموو گەلە. بە دڵنیاییەوە پێوستە رووداوی لەوشێوەیە روونەدات. راست دەکەن ئەو سیستمی ناسینەوەی رێگرییە، چەندین ساڵە رۆژەڤی پیشەسازیی سەربازییە، چەند جارێکیش خراوەتە تەندەرەوە و هەڵوەشێنراوەتەوە. هۆکاری ئەمە بیرۆکراسی و گرژیی نێوان کۆمپانیاکانە لەسەر ئەنجامی تەندەرەکان. پێویستە هیچ یەکێک لەمانە نەبنە بەهانە. بە وەزیری بەرگرییم رایگەیاند کە 'ئەو کارە دەستبەجێ جێبەجێ بکەن، ئەگەر لە رێگەی دابینکردنی راستەوخۆشەوە بێت'. کڕینی ئەو جۆرە ئامێرە بە پەلانە بە هۆکاری ئەمنی، دەبەخشرێن لەوەی رێکاریان بۆ بگیرێتە بەر و راستەوخۆ بە چوونە لای ئەو سەرچاوەیەی دابینی دەکات، دەکڕدرێن. لەوبارەیەوە فەرمان و رێنمایی پێویستمان داوە''.
سهرۆكوهزیرانی توركیا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە كڕینهوهی خزمهتی سهربازی، رایگەیاند ''له بهرنامهكانماندا و له كارنامهی حكوومهتدا بابهتێكمان نییه لهبارهی كڕینهوهی خزمهتی سهربازی. چونكه له ئێستادا له بهرهنگاربوونهوهی تیرۆرداین. ههموو توانا و قورسایی خۆمان داوه بهو بابهته".