کۆجائەلی
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە شاری کۆجائەلی-رۆژئاوای تورکیا، پێنج چەکدارییان دەستگیرکرد کە بەشێوەی ساختە خۆیان وەک (ژیتەم) ناساندبوو.
دوای چاودێریی زۆر، بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر داوای ناسنامەو بەڵگەی جەندرمەییان لەو پێنج کەسە کردو دڵنیابوونەوە لە ساختەکارییان. دوای ئەوە دەستگیریانکردن.
لەو ئوتۆمبیلەی بەکاریانھێنابوو، تفەنگێکی راو، دەمانچەیەک، چوار دەمامک، لایتێکی دەستی و چاوبەستێک دەستیان بەسەردا گیراوە.
دوای تەواوبوونی کارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پێنج تۆمەتبارەکە گوازرانەوە دادگای کۆجائەلی.