شرنەخ
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەگەڵ ھونەرمەند شڤان پەروەر بۆ بەشداریکردنی پرۆگرامی سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە شاری دیاربەكر، بەیانی ئەمرۆ لە دەروازەی خابوورەوە گەیشتە تورکیا.
لەوێش پارلەمانتاری ئاکەپە لە پەرلەمانی تورکیا محەمەد دیندار بە زمانی کوردی پێشوازی لە بارزانی کرد.
لەسەر رێگەی شارۆچکەی سلۆپیش ھاووڵاتیان بە "دروشمی سەرۆک تو بخێرھاتی" پێشوازیان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.
شاندی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بە ٢٠ ئۆتۆمبێل بەرەو و دیاربەکر بەرێکەوت.