به‌رلین
جێگری سه‌رۆكی گشتی BDP گوڵتان كشاناك له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له توركیا ئاشكرایكرد كه كێشه هه‌یه و چارهسهریهكهشی پێویستی به دادوه‌رێكی سێیه‌مه.
كشاناك له به‌رلین له مه‌ڵبه‌ندی راگه‌یاندنی فیدڕاڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی قوناغی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا پێیگه‌یشتووه گووتی "حكوومه‌ت له مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیبوون هه‌نگاوی سه‌ركه‌وتووی نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی متمانه دروست ببێ و ته‌نی ده‌ڵێ (ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منه جێبه‌جێم كردووه) و به‌و هۆیه‌وه پڕۆسه‌كه هه‌ندێك بۆ دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه."
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: رۆژنامه‌نووسان و پسپۆران ده‌خوازن له پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری رۆڵ بگێڕن بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته چاویان به عه‌بدولڵا ئۆجه‌لان بكه‌وێت.
ده‌رباره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ده‌خوازن رۆژنامه‌نووسان له چ ده‌وڵه‌تێك بن؟ كشاناك گوتی: "له‌و قۆناغه راسته‌وخۆ ناوی ده‌وڵه‌تێك ناهێنین. به‌ڵام ئێمه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێین وڵاتێك ئه‌وه كاره بكات. جگه له‌وه له‌و جۆره پڕۆسانه‌دا میكانزمی مێزی گفتوگۆ به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا رۆڵ ده‌بینێ. پێویستیمان به لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه كه هه‌ردوولا قه‌بوڵی بكه‌ن."
كیشاناك له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "ستراتیژی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی گرووپی چاودێری دروستبوو بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاقڵمه‌ندان دامه‌زرا. كاتێك حكومه‌ت كاری ئهجومهنهكهی وه‌ك كاری رای گشتی نیشاندا، كه‌م كوڕی له پڕۆسه‌كه‌دا دروستبوو."
كشاناك پێیوایه، پێویسته به‌شداری به وڵاتێكی رۆژئاوا له‌ناو پڕۆسه‌كه‌دا بكرێ، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌ڕێوه‌بچێت و بێ كه‌موكورتی میكانیزمی پڕۆسه‌كه دروست بكرێ.
كشاناك له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه PKK كشاندنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی له‌ناو خاكی توركیا راگرت، به‌ڵام درێژه به ئاگربه‌ست ده‌دات و گوتی: "به‌رده‌وامبوونی ئاگربه‌ست ده‌رفه‌تێكه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌ره‌و ئاشتیه‌كی به‌رده‌وام بچێت، پێویسته هه‌موومان به‌شداری تێدا بكه‌ین."
گولتان كیشاناك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنیش پشتگیری له‌و پڕۆسه‌یه بكات به تایبه‌تی CHP و ده‌بێ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد سیاسه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی په‌یڕه‌و بكا. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ده‌بێ پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ینه قوربانی حیسابی هه‌ڵبژاردن و نابێ له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌ره به گرژیه‌كان بده‌ین.
بڕیاربوو سه‌رۆكی گشتی BDP سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه رۆژنامه‌وانیه بكات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له فه‌ڕه‌نسا به‌رنامه‌ی كاره‌كانی درێژكرایه‌وه، به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌كرد.