ئه‌نقه‌ره
سه‌ركۆماری توركیا عه‌بدوڵا گول رایگه‌یاند: "توركیا نه‌ك ته‌نیا به ژماره‌ی دانیشتووانی ، به‌ڵكو به مێژووه‌كه‌شی بۆته وڵاتێكی گه‌وره."
له باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیران گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌یری مێژووی كۆماری توركیا بكه‌ین، ده‌بینین چه‌ندین وڵات له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ماونه‌ته‌وه وه‌كو وڵاتێكی دراوسێیان لێهاتووه، بوونه‌ته وڵاتی، خزم، دۆست و هاوڕه‌گه‌زی ئێمه. ئه‌گه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه سه‌یر بكه‌ین، له عێراق توركمان و كورد هه‌موویان خزم و كه‌سی ئێمه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌موو په‌یوه‌ندییه دۆستایهتیهكانمان په‌ره پێبده‌ین باوه‌ڕ ده‌كه‌م له به‌رژه‌وندی ئێمه و ئه‌وان دایه. هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندیه مرۆڤانه‌یه، په‌یوه‌ندیه خزمایه‌تیه هه‌موو هاووڵاتیانمان دڵخۆش ده‌كات. به راشكاوانه ده‌ڵێم ئه‌وه باوه‌ڕبه‌خۆبوونی توركیایه. چه‌ند له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان ئاجهندا دروست بكه‌ین، چه‌ند له‌گه‌ڵ درواسێكانمان په‌ره به دۆستایه‌تی، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بده‌ین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین سوود به‌یه‌كتر بگه‌ینین."
گول هه‌روه‌ها له‌باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ دیاربه‌كر گوتی: "زۆر قسه له‌سه‌ر هاتنی بارزانی كراوه كه ئایا سه‌ردانه‌كه په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌بێت یان نا، توركیا بۆته كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه، تیایدا ئازادی راگه‌یاند و ئازادی تاك به‌رقه‌راره. له‌سه‌ر هه‌ر رووداوێكی سه‌ره‌نج راكێش كافی هه‌ر كه‌سێكه قسه بكات."
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو كه‌س به شێوه‌یه‌ك ده‌توانێ ئه‌مانه بخوێنێته‌وه. هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر گۆشه‌نیگایه‌ك سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكات، له‌وانه‌یه خاڵێكی ره‌وا بدۆزێته‌وه و پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ، به‌ڵام كاتێك سه‌یری ناوه‌ڕۆكی كاره‌كه ده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌و كاته‌ی قسه‌م ده‌كه‌م تێبگات، ئه‌و كاته ئه‌مه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موومان ده‌بێت. زۆر به‌كورتی ده‌ڵێم، با په‌ره بهپهیوهندیهكانمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان بده‌ین. چۆن توركمانه‌كانی عێراق خزم و كه‌سی هه‌ندێك له هاووڵاتیهكانمانن، به‌هه‌مان شێوه كورده‌كانی عێراقیش له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاووڵاتیانمان خزم و كه‌سی یه‌كترن. ئه‌مه راستیه‌كه. له‌م چوارچێوه‌یه هه‌رچه‌ند دۆستایه‌تی پێش بكه‌وێت و جێندای هاوبه‌شمان هه‌بێ و به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه دروست بكه‌ین، به‌و راده‌یه سوودی ده‌بێت."
گول جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری بۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی نیشتمانی توركیا، هه‌روه‌ها باسی له گرنگی ئه‌وه كرد كه توركیا ببێته وڵاتێك به‌خۆی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و گوتی: "ئه‌گه‌ر كه‌سانی تر بخه‌ینه ناو كێشه‌كانمان، ئه‌وه كارێك نیه كه وڵاتانی گه‌وره ده‌یكه‌ن و گرنگی پڕۆسه‌كه‌ش هه‌ر له‌وه‌دایه. ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به‌ئیراده‌ی خۆمان ده‌ستپێكراوه."