Sinan Uslu,Yıldız Aktaş,Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
کاربەدەستانی ئاک پارتی و مەهەپە، بە مەبەستی "هاوپەیمانیی لە هەڵبژاردنە خۆجییەکان"دا کە بڕیارە لە مانگی ئاداری ٢٠١٩دا ئەنجامبدرێت، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵی سەرکردایەتی گرووپی ئاک پارتی لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، لە لایەن ئاک پارتی-یەوە هەریەک لە بریکاری سەرۆکی گشتیی پارتەکە، نومان کورتوڵموش و جێگری سەرۆکی گشتیی بۆ کاروباری ئیدارە خۆجێیەکان، مەهمەت ئۆزهاسەکی و لە لایەن مەهەپەوە، جێگری سەرۆکی گشتیی، سەمیح یاڵچن و جێگری سەرۆکی گشتیی بۆ کاروباری ئیدارە خۆجێیەکان، سادر دورماز بەشدارییان کرد.
کۆبوونەوەکە بە شێوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو، ماوەی یەک کاتژمێر و ٣٠ خولەکی خایاند.
لەدوای کۆبوونەوەکە، نومان کورتوڵموش لێدوانی بۆ رۆژنامەوانان دا و رایگەیاند "لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا، باس لە هاوپەیمانییەکی ئاسانی هاوشێوەی ئەوەی هەڵبژاردنە گشتییەکان ناکەین. چونکە لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا هاوپەیمانیی یان هاوپەیمانییەکان بناغەیەکی یاساییان هەبوو. ئێستا لێرەدا لەبەرئەوەی بناغەیەکی یاسایی بوونی نییە، ئاستەنگ هەن. لە رێگەی کۆبوونەوەمان سەبارەت بەو بابەتانە، درێژە بە کارە تەکنیکییەکانمان دەدەین، دووبارە کۆدەبینەوە".
کورتوڵموش جەختی لەوەکردەوە کە هاوپەیمانیی ئاک پارتی و مەهەپە گرنگە و گوتی:
"ئێمە پێمان وایە ئەم هاوپەیمانییە بەم شێوەیە گرنگە. ئەمە بەو مانایە دێت کە: مەهەپە و ئاک پارتی دوو پارتی سیاسیی جیاوازن. کاری لەپێشینەیان، ئامانجی سیاسی‌یان و ستراتیجییەتیان جیاوازە.
ئه‌و چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی هه‌ردوو پارته‌كه باسیان لێوه‌كردووه، هه‌رچه‌ند له زۆر بابه‌تدا هاوبه‌شن، به‌ڵام دوو چوارچێوه‌ی جیاوازن. ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییهكانیشدا لێره‌وه به شێوه‌یه‌ك سوودمه‌ندبین ئه‌وا بۆچوونی هاوبه‌ش و هاوڕاییمان هه‌بووه له‌باره‌ی فراوانكردنی ئه‌و چوارچێوه‌یه و ده‌ره‌نجامی ئه‌رێنیی له قۆناغه سیاسه‌كانی له‌مه‌ودوای توركیادا، هه‌روه‌ها كاره‌كه به‌شی ته‌كنیكی لهمهودواشی هه‌یه.
ده‌مه‌وێت به‌ڕوونی باس له‌وه بكه‌م كه له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیەکاندا به‌هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان باس له هاوپه‌یمانیه‌كی ئاسان ناكه‌ین. چونكه له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كاندا هاوپه‌یمانیه‌كه یان هاوپهیمانیهكان ژێرخانی یاسایی هه‌بوو. هه‌مووان ده‌نگیان به پارته‌كه‌ی خۆیان دا و له كۆتاییدا ده‌نگی ئه‌و پارتانه‌ی له‌ناو هاوپهیمانیهتهكهدا بوون كۆكرانه‌وه ده‌ره‌نجامێكی هاوبه‌ش ده‌ستكه‌وت. ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی لێره‌دا ژێرخانێكی له‌و شێوه‌یه نییه كاره‌كه سه‌خته. ئه‌وانه‌ش وه‌ك شاندی هه‌ردوو پارته‌كه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت. له ههندیێک بابه‌تدا كاره تهكنیكییەکانمان درێژه پێده‌ده‌ین و دووباره كۆده‌بینه‌وه. له كۆتاییشدا ئه‌و ره‌زامه‌ندیه هاوبه‌شه‌ی تیاماندا دروست ده‌بێت، شاندی هه‌ردوو پارته‌كه ده‌خرێته به‌رده‌م سه‌رۆكه گشتییه‌كان و دهستبهكاردهكریت بۆ ده‌ستخستنی ئه‌نجام. خێری پێوه‌بێت. به گوتنی بیسمیلا ده‌ستمان به‌و كاره كرد، پشتیوان به‌خوا ده‌ره‌نجامێك ده‌ستده‌خه‌ین كه بۆ گه‌ل خێری تێدا ده‌بێت".