Duygu Yener,Rewa Mahmut Hasan
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند کە دوای هەوڵی کودەتای شکستخواردووەکەی ١٥ی تەمووز، دەوڵەتی تورکیا دژی فەتۆ (رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی) وەستاوەتەوە و بەرەنگارییان دەکات و گوتی: "بەڕێژەیەکی بەرچاو ئەمانە شکێنراون. ئاگامان لەوەش کە هێشتا لەنێو دەوڵەتدا دەشێت ژمارەیەکی زۆری فەتۆچی هەبێت. ئەم بەرەنگارییە ساڵانێکی دوورو درێژ دەخایەنێت".
کورتوڵموش لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی TRT Haber باسی لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.
کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە فەتۆ لەژێر ناوی چالاکی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاری کردووە بەڵام ئامانجیان گرتنە دەستی دەوڵەت و گرووپێکی ئایینی لەڕێ دەرچوون.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە بەرەنگاری فەتۆ بەردەوامی هەیە و گوتی "رووی راستەقینەی فەتۆچییەکان دەرکەوت، ئەوان نەک تەنیا لە تورکیا ئیتر لە تەواوی دونیادا ناتوانن رووی پاک لەژێر ناوی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیدا نیشان بدەن. لەناوخۆشدا دژ بەوانەی بە تاوانەوە گلاون ڕێوشوێنی پێویستی دەگیرێتە بەر. بەشێکی زۆری ئەمانە تێکشکێنراون، بەڵام هێشتا دەشێت لەنێو دەوڵەتدا ژمارەیەکی زۆر فەتۆچی هەبن. ئەم بەرەنگارییە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت. هەموو ئەوانەی خزاونەتە ناو دەوڵەتەوە لەناوخۆدا، پاکدەکرێنەوە، لەکوێدا هەڵەیەک هەبێت، راستی دەکەینەوە. کۆمیسیۆنی تازەی تایبەت بە بارودۆخی نائاسایی دامەزران. دوای ئەوە هەرچی سکاڵایەکی فەتۆچی هەیە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپی هەیە وەرنەگیراوە. لە چوارچێوەی یاسادا هەموو بەرەنگارییەکان بەردەوامی دەبێت. ناتوانین بڵێین بەتەواوی دەوڵەت لەوانە پاک کراوەتەوە، بەڵام دەوڵەت و دەسەڵات بەردەوامن لە بەرەنگارییەکان".