Coşkun Ergül,Rewa Mahmut Hasan
15 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2017
پەرلەمانی تورکیا - AA
پەرلەمانی تورکیا بەبۆنەی رۆژی یەکێتی نیشتیمانی و دیموکراسی ١٥ی تەمووز، دانیشتنێکی تایبەتی ئەنجام دا.
کۆبوونەوەی پەرلەمان بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان، ئیسماعیل قارەمان دەستی پێکرد.
دوای خوێندنەوەی مارشی ئیستیقلال، ئیسماعیل قارەمان گوتەیەکی پێشکەش کرد.
هەریەک لە سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران و پارلەمانتاری ئاک پارتی، بینالی یڵدرم و سەرۆکی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، ئامادەی کۆبوونەوەکەن.