توركيا

کتێبی "ئاڕاستەی نوێی ژیری دەستکرد و ڕۆژنامەگەری - ڕۆشنبیری میدیایی لە سەردەمی دیجیتاڵدا"ی ئاژانسی ئانادۆڵو ناسێندرا

Başak Akbulut Yazar  | 05.11.2025 - نوێکردنەوە : 05.11.2025
کتێبی "ئاڕاستەی نوێی ژیری دەستکرد و ڕۆژنامەگەری - ڕۆشنبیری میدیایی لە سەردەمی دیجیتاڵدا"ی ئاژانسی ئانادۆڵو ناسێندرا

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ناساندن و فۆڕمی کتێبی "ئاڕاستەی نوێی ژیری دەستکرد و ڕۆژنامەگەری - ڕۆشنبیری میدیایی لە سەردەمی دیجیتاڵدا" کە لەلایەن بڵاوکراوەکانی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە ئامادەکراوە، بەڕێوەچوو.

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز گوتاری دەستپێکی بەرنامەی ناساندنەکەی پێشکەش کرد، کە لە ناوەندی هەواڵی نێودەوڵەتیی ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.

لە گوتارەکەیدا کاراگۆز باسی لەوە کرد کە ئاژانسی ئانادۆڵو ساڵی ٢٠٢٤ی بە ساڵی ژیری دەستکرد ڕاگەیاندووە و، ڕایگەیاند: "هەمان ساڵدا گوتمان ئیدی میدیا سەربەخۆ نییە لە تەکنەلۆجیا، بە دڵنیاییەوە وەک ئاژانسی ئانادۆڵو دەبێت چالاکییەکانی ڕۆژنامەگەری، هەواڵ و ئاژانسمان شانبەشانی تەکنەلۆجیا بڕۆن. لەبەرئەوە کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئاژانسی ئانادۆڵومان دامەزراند. ئاژانسی ئانادۆڵو ١٠٦ ساڵە، بەڵام ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ئیدی کۆمپانیایەکی تەکنەلۆجیای میدیاین".

کاراگۆز ئاماژەی بەوە کرد زۆرێک لە دامەزراوە میدیاییەکان ChatGPT یان ژیری دەستکردی بنەمادار بە زمان بە شێوەیەکی چالاک بەکاردەهێنن، گوتیشی: "ئێمە گوتمان ئایا دەکرێت ژیری دەستکردی بنەمادار بە زمانی خۆمان هەبێت؟ ئەمڕۆ ئاژانسی ئانادۆڵو لەگەڵ وەقفی T3 بەیەوەکە کار لەسەر ئەمە دەکات''.

دوای گوتارەکەی کاراگۆز، بە سەرپەرشتی د. نابات گاراکهانۆڤا مامۆستا لە زانکۆی بۆغازیچی کۆڕبەندێک بەڕێوەچوو، کە تیایدا پرۆفیسۆر د. بیلگین مەتین مامۆستا لە زانکۆی بۆغازیچی و پرۆفیسۆر د. پەلین ئۆزتورک گۆچمەن مامۆستا لە زانکۆی هاجی بایرام و پرۆفیسۆر د. بارش ئاتیکەر مامۆستا لە زانکۆی عەدنان مەندەرەس و پرۆفیسۆر د. روکیە گولای ئۆزتورک مامۆستا لە زانکۆی فەنەرباهچە وەک گوتاربێژ بەشداریان کرد.

لە کۆڕبەندەکەدا گاراکهانۆڤا باسی لەوە کرد لە هەر وێنەیەکی کتێبەکەدا کۆدی QR هەیە، لە هەمان کاتدا کاری وێبیان لەسەر بنەمای کتێبەکە کردووە و، ڕایگەیاند: "لەم کتێبەدا دەتوانن تەماشای هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو بکەن و زانیاری وەربگرن، لە هەمان کاتیشدا ئەو بەشانە دەبینن کە خودی ژیری دەستکرد لێکیداوەتەوە. لە هەندێک بەشماندا دەبینن کە مامۆستایانی بەڕێز نووسیویانە و لە هەندێک بەشیشدا ئەو بەشانە دەبینن کە بە وەرگرتنی بیروڕای ژیری دەستکرد زیادکراون".

پرۆفیسۆر د. بیلگین مەتین ڕایگەیاند: "ئێمە ژیری دەستکرد لەگەڵ بڕیارە پێشوەختەکاندا بەکاردەهێنین. کاتێک لێکدانەوەی جۆراوجۆر دەکات کە دەگاتە جیاکاری و دەست بۆ مافەکانی مرۆڤ دەبات، ڕەنگە ئەو دامەزراوانەی ژیری دەستکرد بەکاردەهێنن، ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە. پێویستە ئەم داتایانە بە باشترین شێوە پاک بکرێنەوە و پێشکەش بکرێن، کاتێک پاک ناکرێنەوە، هەڵەکان لەناو ئەو کۆمەڵە داتایانەدا دەبنە هۆی ئەوەی ژیری دەستکرد ئەنجامی هەڵە بخاتەڕوو".

پرۆفیسۆر د. بارش ئاتیکەر ڕایگەیاند: " بەرەو سەردەمێک دەچین کە کۆمپانیاکان مۆدێلە سەرچاوە کراوەکان بە توانای سیستمەکانی خۆیان و توانای پرۆسێسکردنی داتاکانیان دەگۆڕن و ئەم ڕاستییە دەستکردە دروست دەکەن. لە ڕاستییدا وەڵامی پرسیاری چۆن لەمە تێبگەین لە ژیری دەستکردایە. واتا سەرچاوەی کێشەکە و چارەسەرەکەشی لە ژیری دەستکردایە".

پرۆفیسۆر د. روییە گولای ئۆزتورک ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ لە جیهانێکی کەسییداین کە هاوئاهەنگی دیجیتاڵ و جیهانی ڕاستییە. ئەگەر لەلایەنی ڕیکلامەوە بیڵێین، داهێنان زۆر گرنگە، ئەو بەهرەیەی کە موعجیزەیەکی مرۆڤە. تا ئەو بەهرەیە لە دیجیتاڵدا ڕەنگ نەدەمەوە، دیجیتاڵ دەتوانێت هێندەی ئەو بەشەی وەریدەگرێت لە بوارەکەی خۆیدا داهێنەر بێت. ئەمڕۆ باشترین ئەو ڕیکلامانەی خەڵات وەردەگرن ئەو ڕیکلامانەن کە بە دەستی مرۆڤ دروستکراون. هەمیشە فاکتەری مرۆڤ لە لایەنی تەکنەلۆجیادا بەردەوام دەبێت".

پرۆفیسۆر د. پەڵین ئۆزتورک گۆچمەن ئاماژەی بەوە کرد کاتێک دەڵێین "ناسنامەی دیجیتاڵ"، نابێت تەنیا ئەو شوێنەوارانە بێنە بەرچاو کە لە ئینتەرنێتدا بەجێمان هێشتوون و، ڕایگەیاند: "ئەلگۆریتمەکان ناسنامەی نوێ لەو شوێنەوارانەی ئێمە دروست دەکەن. ناسنامەی جیاوازمان بۆ هەژمارەکانی سۆشیال میدیای جیاوازمان هەیە یان دەتوانین بە شێوەی جیاواز لە ژینگە دیجیتاڵییە جیاوازەکاندا بۆچوونمان بخەینەڕوو".

کتێبەکە باسی چی دەکات؟

کتێبەکە کە لەلایەن بڵاوکراوەکانی ئاژانسی ئانادۆڵووەوە ئامادەکراوە، تاوتوێی ئەوە دەکات کە سەردەمی دیجیتاڵ، پرۆسەکانی بەرهەمهێنان، گواستنەوە، بەکارهێنانی میدیا بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕیوە.

لە کتێبەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ڕۆژنامەنووسان ئیدی تەنیا ئەو کەسانە نین هەواڵ بەرهەم دەهێنن، بەڵکو دەبێت شارەزایانێک بن کە داتاکان دەخوێننەوە و، لە ئەلگۆریتمەکان تێدەگەن و، بڕیاری ئەخلاقی دەدەن و بەو تایبەتمەندییەی، تایبەتمەندیی کاری ئەکادیمی فراوانی هەیە کە نەک تەنیا تەکنەلۆجی بەڵکو داهاتووی ڕۆژنامەگەری لەگەڵ ڕەهەندە ئەخلاقی و دەروونی و کلتوورییەکانی لێکدەداتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın