Sangar Hamad Azeez
19 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە، دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکان لە تورکیا کۆبوونەوەی جەماوەی ئەنجام دەدەن.
دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکان لەسەروی هەموویانەوە پارێزگای ئەلعەزیز و دیاربەکر، بە مەبەستی ئیدانەکردنی ئەو توندوتیژیانەی لەم دواییە بەهۆی چەکدارانی پەکەکە رووبەڕووی دەبنەوە رێپێوانێک سازدەکەن و تێیدا ئاڵای تورکیا بەرز دەکەنەوە و کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
دوابەدوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی شارۆچکەی سوور لە دیاربەکر هاووڵاتیان کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ساز دەکەن و ئیدانەی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە دەکەن.
بە هەمان شێوەش لە ئەلعەزیز دوای نوێژی هەینی هاووڵاتیان لە گۆڕەپانی دیموکراسی ١٥ی تەمووز کۆدەبنەوە و تاوەکو گۆڕەپانی ئەحمەد ئایتار رێپێوانێک ساز دەکەن و تێیدا ئاڵای تورکیا بەرز دەکەنەوە دواتر لەو گۆڕەپانە کۆبوونەوەی جەماوەری دەکرێت و ئیدانەی پەکەکە دەکرێت.
لە ماردین، بینگۆل، سیرت و باتمانیش چالاکوانانی مەدەنی دوای نوێژی هەینی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ساز دەکەن و تێیدا ئیدانەی کردە تیرۆرییەکانی رێکخراوی تیرۆرستی پەکەکە دەکەن.