Rewa Mahmut Hasan
21 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2017
دوای ئەوەی پاسێک کە ئەندامانی کۆنگرەی سێیەمی نائاسایی ئاک پارتی دەگواستەوە خۆی دەکێشێت بە گلۆپی ئەندەرپاسێکدا لە ئەنقەرە، ٣٢ کەس بریندار دەبن.
ئەو ئەندامانەی کۆنگرەی ئاک پارتی کە لە شاری ئیزمیرەوە هاتبوون و ژمارەیان ٣٩ کەس دەبوو لە رووداوەکەدا، ٣٢ کەسیان بریندار دەبن و لە رێگەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە گەیەنرانە نەخۆشخانەی پۆڵاتڵی لە ئەنقەرە.
سەرۆکی لقی ئیزمیری ئاک پارتی، بولەنت دەلیجان سەردانی بریندارانی رووداوەکەی کرد و لە نزیکەوە لە رەوشی تەندروستیانی پرسی.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، دەلیجان گوتی: "چارەسەری برینداران بەردەوامی هەیە و دۆخیان جێگیرە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، دەچنە کۆنگرە، چونکە کەسیان لەنێودا نییە دۆخی تەندروستی ناجێگیر بێت".