Salih Bilici
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاند"به‌پێی دواین زانیاری كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی هێرشه قێزه‌ونه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌هید بوون گه‌یشتووه‌ته 38 كه‌س، له‌وانه‌ش 30 پۆلیس و كارمه‌ندی ئاسایشن، حه‌وتیان هاووڵاتی مه‌ده‌نی و یه‌كێكیشیان ناسنامه‌كه‌ی تا ئێستا نه‌توانراوه دیاری بكرێت".
سوله‌یمان سۆیلو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تێكڕا 13 كه‌س ده‌ستگیركراون، هه‌ردوای ئه‌و رووداوه 10 كه‌س ده‌ستگیركران، پاشانیش له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا سێ كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران.
گوتیشی: ''لە نەخۆشخانەکاندا 155 بریندارمان هەیە. لەوانە 14یان لەیەکەی چاودێریی چڕن، 5یان لەژێر نەشتەرگەریدان و 136ەکەی دیکەیان لەژێر چاودێریی پزیشکیدان''.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن په‌كه‌كه هێرشه‌كانی ئه‌نجامدابێت و، گوتی: ''لەئەنجامی ئەو هەڵسەنگاندنانەی هاوڕێیانمان ئەنجامیانداوە، پەکەکە وەک ئەنجامدەری هێرشەکان ئاماژەی بۆ دەکرێت. زانیاریی سەبارەت بەوەی کە هێرشەکە چۆن پلانی بۆ داڕێژراوە، کەی پلانەکە دانراوە و چۆن جێبەجێکراوە، لەلای هاوڕێیانمان هەیە بەڵام لەبەر رەوتی لێکۆڵینەوەکان و بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکە، ناتوانین روونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بدەین''.