Sangar Hamad Azeez
04 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان رایگەیاند: "لە لەندەن لە پاریس لێرەو لەوێ نابێت تیر بە تاریکییەوە بنێن، وەرە نوێنەرێکت بنێرە بۆ ئێرە، ببینە چۆن لە وڵاتێکی دیموکراسی و سیستەمی پەرلەمانی هەوڵی کودەتایان داوە، وەرە بەچاوی خۆت ئەو شتانە ببینە، وەرە ببینە کە ئەو ئاژاوەگێرانەی کە لە وڵاتەکەی خۆتان دەیانحەوێننەوە چ کارێکیان کردووە، ئەوکات بڵێن ئەردۆغان دیکتاتۆرە، ئەوکات دەسەڵاتتان بەدڵ نەبێت، وەرن ببین کە لەو وڵاتە چی دەگوزەرێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە پرۆگرامێکی تایبەتی تەرەتە کرد و تێیدا باسی لە بابەتە هەنووکەییەکانی ئێستایی تورکیا و ناوچەکە کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر بێتو پێویست بکات بە مەبەستی هەواڵگری هەماهەنگی لەگەڵ میت، یاخود ئاسایش یاخود جەندرمە دەکەین، لە ئێستادا بابەتی خستنە سەر وەزارەتی ناخۆی هەردوو هێزی جەندرمە و پۆلیس لەئارادایە، لەبەر ئەوە دەتوانی لەژێر هەمان سەقف دا هەماهەنگی هەواڵگری لەگەڵ هەریەکێکیان بکەین، ئەمرۆ پرۆژەی کارێکی لەوشێوەیان نیشاندام، لەگەڵ سەرۆکوەزیران هەڵسەنگاندێک بۆ بابەتەکە دەکەین، دەربارەی هەر هەنگاوێک قسەدەکەین".
ئەردۆغان لەبارەی کاردانەی وڵاتانی رۆژئاوا لەمەڕ کودەتا سەربازییەکەی تورکیا گوتی: "بەداخەوە تاوەکو ئێستا هەواڵی درۆ و بێ بنەما و باوەڕپێنەکراو هێشتان ماوە، 'بەڵام ، ئاخر ، ئەگینا' هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو وشانەوە هەواڵەکانیان رایی بکەن. ناتوانن ئیرادەی ئەو میللەتە لەناوببەن، ناتوانن ئیرادەی ئەو میللەتە بوەستێنن، ناتوانن ئەو وڵاتە پارچەپارچە بکەن و دابەشی بکەن، رەنگە یەکێکمان لێ بمرێت بەڵام هەزاری دیکە لەدایک دەبن، لەبەر ئەوەی لە روحمی ئەو میللەتە رواوە وەک گوڵەگەنم وایە لە بری هەر دانەیەک بە دەیانی دیکە دروست دەبن، شایەتی قسەکانیشم ئێشکگرتنی هاووڵاتیانە لە گۆڕەپانەکان تا بەرەبەیان".
سەرکۆماری تورکیا لەبارەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی میت لە شەوی کودەتاکە گوتی: "رەنگە پەیوەندیکردنیان بەمنەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەوە بووبێت کە رووبەڕووی بوونەوە لەو شەوەدا، ئەوانیش هەروادەڵێن و ئەو شەوە پەیوەندییان بە بەرپرسی پاسەوانەکانم کرد، بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە بەپرسی پاسەوانەکانم هەندێ پرسیار کرا بۆنموونە، لەو شوێنەی کە لێی هیچ کێشەیەک هەیە یاخود نا ؟ بە دڵنیاییەوە دڵم دەیویست کە ئەوکات لە هەواڵگریبام و لەگەڵ وانبام لەبری وەرگرتنی پشوو".