شەری ناوخۆی سوریا کە ماوهی ٣ ساڵە بەردەوامە ، زۆرێک لەمناڵانی ئەو وڵاتەی بێکەس و بێ دایک و باوک کردووە . ئەو منداڵانە کە ئێستا ژیان لەناو چآدرگەکانی تورکیادا بەسەردەبەن ، بە ئاشکرا بێبەش بوونیان لە سۆزی دایک و باوک لە چاوانیاندا بەدی دەکرێ.
ئەوان سەرەڕای ئەوەی کە هەموو پێداویستەیەکی ژیانیان بۆ دابین کراوە ، هاوکات لەڕێی ئەو چارەسەریە دەروونیانەی کە لەلایەن پسپۆرانی تایبەتەوە پێیان دەدرێ . بەڵام هێشتا ئازاری ئەوە دەچێژن و لەچاوەڕێی ئەو رۆژەدان کە جەنگی ناو وڵاتەکەیان کۆتایی بێ و بگەڕێنەوە ناو زێدی خۆیان ، بەڵام ئەم جارە بۆ ئەوەی بچنە سەر گۆڕی کەسوکار و دایک و باوکیان.