ژمارەیەک خەڵک لە شاری ئۆرفا لەگەڵ پاڵیوراوی سەرۆک شارەوانی ناوچەی خەلیلیەی ئاکپارتی بە پۆشینی جلوبەرگی سپی و کفن پشتگیری خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی.
لە سەر جلوبەرگە سپییەکان نووسرابوو (سەری خۆت بەرز بکە و مهینوێنە، ئۆرفا لە پشتی تۆیه) ئەو خەڵکەی جلوبەرگی سپی لەبەر کردبوو بە گوتنەوەی دروشمی جیاجیا بەرەو شوێنی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری ئاکپارتی بەرێ کەوتن.