Sangar Hamad Azeez,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نتاڵیا - AA
له مه‌ڕاسیمی دانانی بناغه‌ی ناوه‌ندی كولتووری غازی پاشا كه له لایه‌ن شاره‌وانی ئه‌نتاڵیاوه دروستده‌كرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، باسی له به‌نداوی گۆكچهلهر كرد كه تازه كراوه‌ته‌وه و، گوتی: "بناغه‌ی به‌نداوه‌كه سێ ساڵ پێش ئێستا دانرا، له رێگه‌ی ئه‌و به‌نداوه‌وه هه‌زاران هێكتار زه‌وی ئاوده‌درێت، به‌ر به سه‌رڕیژ ده‌گیرێت و، ئاوه‌كه‌شی بۆ خواردنه‌وه و ئاودان به‌كاردێت".
له‌به‌شێكی گوتاره‌كه‌یدا، چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مرۆش له زۆر بواردا خه‌باتیان كردووه و، گوتی: "ئاگاداری هه‌موو ئه‌و یاریانهین كه له‌دژمان ده‌كرێن. ده‌زانین كه ئه‌مڕۆ فه‌تۆ له ئه‌مریكادا لە هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چییه، ده‌زانین كه فه‌تۆ چۆن دزه‌ی كردووه‌ته ناو دام‌و و ده‌زگا و دادگای ئه‌مریكاوه و، به رووی ئهمریكهكاندا ده‌یڵێین، له پشته مله باسیان ناكه‌ین. ئێمه له پاشه‌مله باسی كه‌س ناكه‌ین. فه‌تۆ دزه‌ی كردووه‌ته ناو نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا له توركیا، دزه‌ی كردووه‌ته ناو دادگای ئه‌مریكا، كۆنگریس، هه‌موو شوێنێك و ته‌واوی دام و ده‌زگاكانیان. به‌م رێگه‌یه و ئه‌و رێگه‌یه به یاسایی یاخود نایاسایی. ئه‌وه‌نده به روونی باسی ده‌كه‌ین. كێ فه‌تۆ به‌كارده‌هێنێت ئه‌وه شتێكی جیایه. ئایا سه‌رۆك فه‌تۆ به‌كارده‌هێنێت؟ ئایا كه‌سانێك فه‌تۆ له كرده تیرۆریستییه‌كانی خۆیاندا به‌كارده‌هێنن، ئایا كه‌سانی دیكه فه‌تۆ له‌م رێگایه‌دا به‌كارده‌هێنن؟ گه‌له‌كه‌مان ئه‌وه باش ده‌زانێت و ده‌بینێت".
چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی "ئێستا هه‌موو جیهان ده‌بینن رێكخراوێكی تیرۆریستیی چه‌نده مه‌ترسیداره و ده‌بینن كام سیخوڕ به‌كاریان ده‌هێنێت. له‌به‌رئه‌وه خوێندنگه‌كانیان داده‌خه‌ن. ده‌بینن بۆچی ئه‌م خوێندنگایانه كراونه‌ته‌وه و چۆن به منداڵانی ئه‌و خوێندنگایانه دزه ده‌كه‌نه نێو ده‌زگا و دامه‌زراوه حكوومییه‌كانه‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌ندێك وڵات راسته‌وخۆ له‌م بواره‌دا لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه ئه‌نجامده‌درێت و گوتی "قرغیزستانی برامان كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین زویر ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه راستییەکەیه. له كۆبوونه‌وه دووقۆڵییهكانیشماندا ئه‌مه ده‌ڵێن. ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌ست بۆ ئه‌مانه ببه‌ین، كوده‌تا به‌سه‌ر ئێمه‌شدا ده‌كه‌ن."
چاوش‌ئۆغڵو راشیگه‌یاند، فه‌تۆ تا ئه‌مڕۆ دزه‌یكردووه‌ته نێو پاكستان و وڵاتانی دیكه و گوتی،"ئه‌و پرسیارانه ده‌بینن كه حكوومه‌تی پاكستان رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه. له‌پشت ئه‌و كێشانه‌ی له‌وێ هه‌یه و له‌نێویدا فه‌تۆ هه‌یه. له ئازه‌ربایجان هه‌لی گفتوگۆم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان بۆ ڕه‌خسا. تا كۆتایی به‌ره‌نگاری رێكخراوێكی تیرۆریستیی له‌و جۆره ده‌بینه‌وه".