reva haci
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا له‌ڕێی سووریا‌و ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندی ناراستهوخۆمان هه‌یه. ئه‌و په‌یامانه‌ی پێویست بوو دراون، راسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ رژێمدا نیه.
رۆژی رابردوو له‌میانی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ئاههبهری توركیدا، چاوش‌ئۆغڵو چه‌ند پرسێكی باس كرد.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ساڵی ١٩٩٨ی نێوان توركیا‌و سووریا، كه به‌ڕێككه‌وتنی ئادانا ناسراوه، سووریا ده‌بێت به‌ره‌نگاری تیرۆر ببێته‌وه‌و هه‌ركاتێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر توركیا دروست بوو، رێگری لێبكات و تیرۆریستان راده‌ستی توركیا بكاته‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر بێت‌و سووریا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌سه‌رێتی ئه‌نجامی نه‌دا، ئه‌وا توركیا مافی خۆیه‌تی ده‌ستوه‌ردان بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا له‌ڕێی سووریا‌و ئێرانه‌وه په‌یوه‌ندی ناراستهوخۆمان هه‌یه. ئه‌و په‌یامانه‌ی پێویست بوو دراون، راسته‌وخۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ رژێمدا نییه.
چاوش‌ئۆغڵو دووپاتی كرده‌وه كه دۆخی ئێستا هه‌مووی هه‌نگاوه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و ئارامی سنووری سووریا‌و گوتی، ''ئامانج ته‌نیا ئه‌وه نییه باكووری سووریا ته‌نیا له رژێم بپارێزین''.