Aziz Aslan
25 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
دیاربه‌كر- AA
په‌رله‌مانتاری هه‌كاری هه‌ده‌په، له‌یلا گوڤه‌ن كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به تیرۆردا ده‌ستگیركرابوو، له ئه‌نجامی دادگاییكردنی، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخرێته سه‌ر، ئازادكرا.
دانیشتنی دادگاییكردنی له‌یلا گوڤه‌ن به‌هۆی گوته‌كانی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بۆ سه‌ر عه‌فرین، روونكردنه‌وه و پۆسته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به تیرۆر، له نۆیه‌مین دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا گوڤه‌ن و پارێزه‌رانی ئاماده نه‌بوون.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی دادگا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ده‌ستبه‌سه‌ریی تۆمه‌تبار كرد، بڕیاری ئازادكردنی ناوبراوی دا به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بخرێته سه‌ر.
گوڤه‌ن به بیانووی خراپیی ره‌وشی گرتووخانه‌كه‌ی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستی، عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، له ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ه‌وه تا ئێستا مانگرتنی له خوارد درێژه پێدابوو.