Aziz Aslan
21 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2020
دیاربه‌كر – AA
ئه‌ندامی هه‌ده‌په و په‌رله‌مانتاری دوورخراوه، له‌یلا گوڤه‌ن به‌تاوانی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" و دووجار "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" به ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا درا و بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشی بۆ ده‌ركرا.
پرۆسه‌ی دادگاییكردنی له‌یلا گوڤه‌ن به‌تۆمه‌تی لێدوان به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كه له ناوچه‌ی عه‌فرین له سووریا له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌نجام درا و قسه‌كردن له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تیرۆریستانه‌وه رێك خرابوون له هۆبه‌ی نۆی دادگای سزا قورسه‌كانی دیاربه‌كر به‌رده‌وامه.
گوڤه‌ن خۆی بشهداری له دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا نه‌كرد و پارێزه‌ره‌كانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون.
داواكاری گشتی له دادبینییهكهدا داوای كرد، له‌یلا گوڤه‌ن سزا بدرێت، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كانی گوڤه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه بریكاردهرهكهیان بێ تاوانه و داوایان كرد، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ ده‌ربكرێت.
ده‌سته‌ی دادگاش بڕیاری دا له‌یلا گوڤه‌ن به‌تاوانی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار" و دووجار "پرۆپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار" به ٢٢ ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردن سزا بدرێت.
هه‌روه‌ها بڕیاری قۆڵبهستكردنیشی بۆ تۆمه‌تبار ده‌ركرد، به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی.