Hemin Hüseyin
10 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
هه‌ولێر - AA
كاتژمێر نۆ و ٣٠ خوله‌كی ئه‌مڕۆ ته‌قه له باڵه‌خانه‌ی دادگای هه‌ولێر كرا و دوای رووداوەکەش تۆمه‌تباران ده‌ستگیركران.
سەرۆکی لقی ھەولێری سەندیکای پارێزەران، ئه‌یاد كاكه‌یی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی گوتی: "دووکەس بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەمرۆ کاتژمێر نۆ و ٣٠ خولەک تەقەیان لە باڵەخانەی دادگا کردووه و دوو كه‌سه‌كه‌ش ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردووه".
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه جارێ هیچ زانیارییه‌كیان له‌به‌رده‌ستدانیه و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نها ژمارەیەک گولـله به‌ر باڵه‌خانه‌ی دادگا كه‌وتووە.