Zana Natık Kerem
31 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2023
ھەولێر – AA
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر، بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی نەجەف، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن و فرۆشتی ماددەی ھۆشبەر دەرکردووە.
راشیگەیاندووە ئەو کەسەی کە بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادراوە، پێشتر بە چوار ھەزار حەبی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیرکرابوو.
باسی لەوەیش کردووە کە سزاکە، بەپێی ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (٥٠) بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەرکراوە.
لە ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، ھەر کەسێک بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە بکات، ئەوا بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت.