Mazın Asad
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو سبەی دەبێتە میوانی دیسکی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵو.
چاوشئۆغڵو سبەی کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە کۆبوونەوەی دیسکی سەرنووسەری ئاژانسی ئانادۆڵو ھەڵسەنگاندن لەسەر پرسەکانی رۆژەڤ دەکات و وەڵامی پرسیاری پەیامنێرانی ئاژانسەکە دەداتەوە.
روونکردنەوەکانی چاوشئۆغڵو لەسەر ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵو (www.aa.com.tr) و ھەژماری تویتەری ئاژانسەکە، خولەک بە خولەک بڵاو دەکرێتەوە.