Sarmand Hameed
21 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 کانوونی دووەم 2018
بەغدا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاشئۆغڵو داوەتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کرد بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکات.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، عەبادی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و شاندی یاوەری کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی بەهێزکردنی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان لە بوارەکانی نەوت و گواستنەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەروەها پێشهاتەکانی ناوچە کراوە.
هەر بەپێی بەیاننامەکە، چاوشئۆغڵو پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ یەکێتی و سەقامگیری عێراق و ئامادەیی کۆمپانیا تورکییەکانی لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەربڕیووە.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاشئۆغڵو داوەتنامەیەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی کرد بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکات.
جێی ئاماژەیە پێشتر و هەر لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، سەلیم جبووری و هاوتا عێراقییەکەی، ئیبراهیم جەعفەری و ئەندامانی "دەستەی باڵای هەماهەنگیی تورکمانەکان لە عێراق" کۆببووەوە.