Tuğrul Çam,Fahrettin İbrahim
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
ئهنقهره - AA
وهزیری دهرهوهی توركیا مهولوود چاوشئۆغڵو رایگهیاند: "پێویستمان به فڕۆكهی شهڕكهر ههیه. F-35هكان وهرنهگرین، به دوای ئهلتهرناتیڤی نوێدا دهگهڕێین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوشئۆغڵو رایگەیاند، "پێویستمان بە فڕۆکەی جەنگیی هەیە ئەگەر نەمانتوانی F-35ەکان وەرگرین ئەوا بەدوای ئەڵتەرناتیڤدا دەگەڕیین".
چاوشئۆغڵو لەمیانی سەردانیدا بۆ ئەسیتۆنیا لەگەڵ هاوتاکەیدا کۆبوویەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان بۆ رێکخست.
وهزیری دهرهوهی توركیا ئاماژەی بەوەدا کە رووسیا راستییهكی ناوچەکەیە و دووپاتی کردەوە کە رووسیا و تورکیا پەیوەندییەکی ئابووری باشیان هەیە.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی هێرشکارییەکانی رژێمی سووریاوە رووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە و لەرێی پرۆسەی ئاستانا و سۆچییەوە بەرەنگاری ئەمانە بوونەتەوە.
مهولوود چاوشئۆغڵو راشیگهیاند کە تورکیا لەهەوڵدابوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکی بکڕێت بەڵام نەیتوانی و لهم بارهیهوه زیاتر دوا و گوتی: "ئەمە پێویستییەکی بەپەلە بوو و ناچاربووین کە S-400ەکان بکڕین. ئێمە هاوبەشی پرۆگرامی F-35ین. لەم رۆژانەدا ئەمریکا هەندێک کێشە دروست دەکات هێشتا ٩ هاوبەشی ئەم پرۆگرامەین. تورکیا هەندێک لە پارچەکانی F-35 دروست دەکات. ئێمە دەمانەوێت فڕۆکەی جەنگی F-35 وەرگرین بۆ ئەمەش ١.٤ ملیار دۆلارمان داوە. دواجار پێویستمان بەF-35 ەکان هەیە ئەگەر نەمانتوانی بیان کڕین ئەوا بەدوای ئەڵتەرناتیڤدا دەگەڕێین".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی رابردوو سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی پێشانگای ئاسمانی رووسیادا فڕۆکەی Su-57 و هەندێکی تر لە بەرهەمە رووسییەکانی بینیوە و رایگەیاند، تورکیا نەک تەنیا لەگەڵ رووسیا بەڵکو لەگەڵ ئۆکراینا و ئەسیتۆنیاش پەیوەندی باشی هەیە.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک تورکیا پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا دەکەن و دان نانێن بە داگیرکردنی نایاسایی کریمیا، کە هەندێک وڵاتانی رۆژئاوا ناوبەناو ئەمەیان بیردەچێت.