Mümin Altaş
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەنديیەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین ئەنجامدا.
بە پێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە لەو پەیوەنديیە تەلەفۆنیيەدا بابەتەکانی پەیوەست بە پێشهاتەکانی فەڵەستین و ناردنی ڤاکسینی سپوتنیک ڤی بۆ تورکیا تاوتوێ کراوە.
لە پەیوەنديیە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەک تورکیا توندترین کاردانەوەی نیشانداوە بەرامبەر هێرشە بێ باکەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر قودس، غەززە، مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکان، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وانەیەکی بەهێزی ئیسرائیل دابدات، بەو ئامانجەش بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵەکانیان لە هەموو ئاستێکدا.
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیامی وەزارەتی دەرەوەی رووسیای بە گرنگ لە قەڵەمدا لەبارەی فەڵەستین کە ئاماژەی بە چارەسەری دوو دەوڵەت دەکات و، رایگەیاند: ''پەیامێکی گرنگە تورکیا و رووسیا لەبارەی ئەو پێشهاتانەی لە قودس روو دەدەن هاوڕان".
هەروەها ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد پێش ئەوەی قەیرانەکە گەورەتر بێت گرنگە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێتە ناو بابەتەکەوە و، پێویستە پەیامی روون و پێداگرانە بدات لەبارەی راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، بە پێویستی زانی کاربکرێت لەسەر بۆچوونی ناردنی هێزی پارێزی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەکە بۆ پاراستنی هاووڵاتیيانی مەدەنی فەڵەستینی، ئەوەشی خستەڕوو کە لەو باوەڕەدایە تورکیا و رووسیا هاریکاری نزیک بکەن لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو ئەو بابەتانەدا.
لای خۆشیەوە، سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانی لە گەلی تورک کرد.