Abdullah Shukur
30 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری کوێت، شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارایانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وەرگیراون، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ شێخ نەسر کوڕی شێخ سەباح خواستووە کە ماوەیەک پێش ئێستتا نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدرابوو.
لە بەرامبەر ئەمەش شێخ سەباح پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیراندا.