Ali Kemal Akan
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''دوێنێ فڕۆکەی جەنگیی نیشتمانیی "KAAN" کە بەگوتنی ''پارچەکانی لە زەیتی دەچێت'' لە بەهایان کەم کردەوە نمایش کرد و گەواهیدەری قۆناغی زۆر گرنگ بووین کە تیایدا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی سوپەرسۆنیکی وڵاتەکەمان "HÜRJET"، هێلیکۆپتەری هێرشبەری "Atak-2" و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "Anka-3"مان خستەڕوو. ئێمە تەنها فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، مانگی دەستکرد، تانک، مووشەک و چەک بەرهەم ناهێنین. ئێمە تەکنەلۆجیا بەرهەم دەهێنین، هەموو بەیەکەوە سەدەی تورکیا بنیات دەنێین''.
ئەردۆغان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، پەیامێکی سەبارەت بە "بەرنامەی ناساندنی سەدەی داهاتوو" بڵاوکردەوە کە تیایدا فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی KAAN" ،"HÜRJE"،"ANKA-3" و "ATAK-2" نمایش کران.
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد، کاتێک دەستیان کرد بە هەڵمەتی سەربەخۆیی تەواو لە پیشەسازی بەرگرییدا دووچاری زۆر ئاستەنگ بوونەتەوە و گوتی: ''سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان رانەوەستاین، کۆڵمان نەدا و بۆ ساتێکیش لە ئامانجەکانمان جیانەبووینەوە. داهاتوو کە خەیاڵی غازی بوو و پێشتر نەکرابوو و ئەگەر دەستیشی پێکرابێت بەرەوپێش نەبرابوو و تەنانەت تێکدرابوو، سوپاس بۆ خودا ئێمە بۆ گەلەکەمان فەراهەم کرد، بەڵام هێشتا رێگای زۆرمان هەیە بۆی بچین. دوێنێ فڕۆکەی جەنگی نیشتمانیی "KAAN" کە بەگوتنی ''پارچەکانی لە زەیتی دەچێت'' لە بەهایان کەم کردەوە نمایش کرد و گەواهیدەری قۆناغی زۆر گرنگ بووین کە تیایدا یەکەم فڕۆکەی جەنگیی سوپەرسۆنیکی وڵاتەکەمان "HÜRJE" هێلیکۆپتەری هێرشبەری "Atak-2" و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "Anka-3"مان خستەڕوو. ئێمە تەنها فڕۆکە، هێلیکۆپتەر، مانگی دەستکرد، تانک، مووشەک و چەک بەرهەم ناهێنین. ئێمە تەکنەلۆجیا بەرهەم دەهێنین، هەموو بەیەکەوە سەدەی تورکیا بنیات دەنێین''.