Abdullah Shukur
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارەکەیدا بۆ پشتیوانانی دیموکراسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند: "ئەنقەرە یەکێکە لە شارە ھەر گرنگەکانی تورکیا کە رۆژی رزگاری نییە. ھاوکات ١٥ی تەمووز لەگەڵ تەواوی تورکیا، رۆژی رزگاری ئەنقەرەشە".
ئەردۆغان گوتیشی: "پشتیوانی دیموکراسی تەنھا لە کاتی دیاریکرا و شوێنی دیاریکراو نابێت. ئێمە رۆژانە ٢٤ سەعات و ساڵانە ٣٦٥ رۆژ دەبێ خۆمان بە خاوەنی دیموکراسیبوون، ئازادی، دەوڵەت و داھاتوومان بزانین".
ئەردۆغان پەیامێکی روونی ئاشکرای بۆ ئەمریکا نارد و گوتیشی: "زوو یان درەنگ ئەمریکا بژاردەی خۆی ئەنجام دەدات. یان تورکیا یان رێکخراوی فەتۆ. یان کودەتاچی تیرۆریست یانیش تورکیا وەک وڵاتێکی دیموکراسی. پێویستە ئەم بژاردەیە بکات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بە ھیچ شێوەیەک نازانرێت کە ھەڕەشە، فێڵ، ناپاکی کەی و لە کێوە دێت. ئەمڕۆ شەھیدمان لە شرنەخ ھەبووە. تەقینەوە لە ماردین و دیاربەکر ھەیە. ناپاکی لە لایەن فەتۆ پاشانیش پەکەکە و پاشانیش داعش ئەنجام دەدرێت. ئەمە لە کەسایەتی ئەمانەوە ھەڵدەقوڵێ".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتی: "ئەوان لە نۆرەی ناپاکییەکان یەک یەک دەتۆپن و ئێمەش بە نۆرەی دیموکراسی و پارێزگاریکردن لە نیشتمان، پەنا بۆ خوا بە گوتنەوەی "خاکەکە بکوشی، شەھیدەکان دەردەچن، خودا گشت گیان و سەروەتم لێ بسێنێت، تەنھا تاکە نیشتمانم نەبێت" لە رێگەکەمان بەردەوام دەبین".