Şükrü Gündüz,Ekrem Senvar
11 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
لەناوچەی سووری دیاربەکر، چەکدارانی پەکەکە بوونە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەسی سەربە یەک خێزان.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەی کە چەکدارانی پەکەکە بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کردیانە سەر هێزەکانی پۆلیسی چالاکییە تایبەتەکان لە ناوەندی ناوچەی سووری پارێزگای دیاربەکر، دایکێک، دوو کچی و دوو نەوەی گیانیان لەدەستدا.
هاوسەری ئەو دایکەی کچەکان و نەوەکانی لەدەستداوە بەسەختی برینداربووە و زاواکەشی بووە بە هێرشەکەوە، هەردووکیان لە ژێر چاودێریی پزیشکدان لە نەخۆشخانە.
ئەوەیش زانراوە کە کچ و زاواکەیان لەگەڵ دوو منداڵیاندا لە کۆجائەلی دەژین، بەمەبەستی سەردانی ماڵی باوکیان سەردانی دیاربەکریان کردووە و پێکەوە بەمەبەستی گەڕان و بەسەربردنی کات چوونەتە ناوچەی سوور.
تەرمی منداڵەکان و دایکیان دەبرێتەوە بۆ کۆجائەلی و تەرمی دایکەکە و کچەکەی لە دیاربەکر بەخاک دەسپێردرێت.
دوێنی چەکدارانی پەکەکە لە رێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکی پۆلیس لە ناوچەی سووری دیاربەکر و لەئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کەسی سەربە یەک خیزان گیانیان لەدەستدا و ١٢ کەسی دیکە بریندار بوون کە پێنجیان پۆلیسن.