Sezgin Pancar
27 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
مێرسین - AA
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، چەند کەسێک لەو ئۆتۆمبێلە دابەزیون کە لە خانەی پۆلیسەکە نزیکبووەتەوە و بە چەکی دوورهاوێژ تەقەیان لە خانەی پۆلیسەکە کردووە، پۆلیسەکانیش بەرپەرچیان داونەتەوە.
لەو پەلامارەدا، دوو پۆلیس بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لەم نێوەندەدا ئاگر لە ئۆتۆمبێلی گومانلێکراوان کەوتەوە.
لەگەڵ گەیشتنی هەواڵی پەلاماردانەکە، ژمارەیەکی زۆر پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران، هەروەها تیمەکانی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوەش.
هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی پەلامارەکە درێژەی هەیە.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی بە چەکەوە لە قەزای مەزیتلی راگەیاند کە پێدەچێت پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە دەوروبەری کاتژمێر ٢٣:٠٠، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە خانەی پۆلیسی قەزای مەزیتلی سەربە پارێزگای مێرسین پەلاماردراوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاوتووە "بۆمبێک پووچەڵکراوەتەوە کە لە دووری خانەی پۆلیسەکە دانرابوو. گومانلێکراوێک بە چەکەکەیەوە دەستگیرکراوە کە پێدەچێت پەیوەندی بە رووداوەکەوە هەبێت. کارەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان درێژەی هەیە. رای گشتیی لە پێشهاتەکان ئاگادار دەکەینەوە".