Abdullah Shukur
14 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئەو دۆزەی کە لە لایەن داواکاری گشتی دیاربەکر بەڕێوەدەچێت، پەرلەمانتاری شاری دێرسیم لەسەر لیستی ھەدەپە عەلی جان ئۆنلو لە فڕۆکەخانەی ئەسانبوغای شاری ئەنقەرە دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئۆنلو بە نیازی چوونە شاری ئەلعەزیز، ھاتووەتە فڕۆکەخانەی ئەسانبوغا و لەو شوێنەش لە لایەن ھێزەکانی ئەمنی لە چوارچێوەی ئەو دۆزەی کە لە لایەن داواکاری گشتی دیاربەکر بەڕێوەدەچێت، دەستگیر کراوە.