ئیستەنبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەرێورەسمێکدا لە کۆنگرەی ھالیچ گوتی: ئەوانەی بەدەنگی گەل و لە ژێر چەتری ئاکپارتیدا پۆستیان وەرگرتووە، دیارە بە بڕیار و فەرمانی کەسانێک دەستیان لە کارەکەیان کێشاوەتەوە.
لە گوتەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی پەرلەمانتاران کردو گوتی: تاكە سەرچاوە کە پەرلەمانتار فەرمانی لێ وەربگرێ گەلە، ئەوانەی لەباتیی گەل فەرمان لە سەرۆك چەتە و واعیز و بەرژەوەندچییان وەردەگرن بەدڵنیایەەوە ناپاکی دەکەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.