Mohammed Baqi Hussein
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم، له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ته‌كنه‌لۆژیدا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
یڵدرم گوتی: "توركیا ناوی ئه‌و وڵاته‌یه كه به‌هێزی بێ چه‌ك شكستی به هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی هێنا. هاتن كوده‌تا ئه‌نجامبده‌ن، كوده‌تایان به‌سه‌ردا ئه‌نجامدرا و كشانه‌وه. ئێستا له‌ژووره‌وه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه پێویسته به‌توندترین شێوه سزای ئه‌وان بدرێت به هه‌وڵی كوده‌تا هه‌ستابوون.
یڵدرم لەم بارەیەوە گوتی: "پێویسته به‌توندترین شێوه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بكه‌ین كه هه‌وڵی كوده‌تایان ده‌ستپێكرد. پێویسته به‌وجۆره‌ی یاسا فه‌رمانده‌كات لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین. پێویستیشە ریفۆرمی ته‌واو بۆ نه‌هێشتنی هۆکارهكانی كوده‌تا ئه‌نجامبده‌ین. ده‌بێت ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی ئه‌م هه‌وڵی كوده‌تایه‌ی ده‌ستپێكرد ئاشكرابكرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و گه‌لدا بپچڕێنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌یه باری نائاساییمان راگه‌یاندووه. به‌جیهانی كاركردنیشمان گوتووه، وه‌ستان نییه ده‌بێت به‌رده‌وامبین. نابێت بۆ رۆژێكیش بوه‌ستن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا شه‌وی 15ی تهمووز گه‌لی توركیا ئایندهی خۆی بینیوه و گوتی: "ئێستا بابه‌ته‌كه گۆڕاوه. پردی یه‌كه‌م ئینگلیزه‌كان دروستیان كرد و ئێمه جێبه‌جێكار بووین. پردی دووه‌میش ژاپۆنییه‌كان دروستیان كرد و ئێمه جێبه‌جێكار بووین. پردی سێیه‌م توركه‌كان دروستی ده‌كه‌ن و كۆرییه‌كان جێبه‌جێكارن. ئۆسمان گازی توركه‌كان دروستیانكرد و ژاپۆنییه‌كان جێبهجێكاربوون. ئه‌مه ده‌ریده‌خات توركیا گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهاتووه. توركیا ئیدی ده‌ڵێت منیش هه‌م. ده‌ڵێت ئیدی له‌دواوه ناڕۆین و شان به‌شانی یه‌كتر ده‌ڕۆین. ئه‌مه به باوه‌ڕبه‌خۆبوون ده‌كرێت. ئه‌مه به بینیی ئایندهی وڵات ده‌بێت. ئه‌م گه‌له ئایندهی خۆی بینی. كه‌ی بینیی؟ 15ی تهمووز، ئاینده‌شی بینی و راستییهكانیشی بینی".
بیناڵی یلدرم جه‌ختی له‌سه‌ر گیانی یه‌كڕیزی كرده‌وه كه له دوای 15ی ته‌مووزدا ده‌بینرێت و گوتی: "بۆ سەلامەتی میللەتی تورک، بەیەکەوە هەنگاو دەنێین، پێویست بە شەڕ ناکات، ئایا ناتوانین کارە هاوبەشەکان زیاتر بەیەکەوە بکەین و جیاوازییەکانمان کەم بکەینەوە؟ ئەم نیشتیمانە بەشی هەموومان دەکات، یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانمان درێژەدانە بەو گیانەی کە لە دوای ١٥ تەموزەوە دروست بوو، کودەتاکاران کە نەیانتوانی سەرکەوتووبن دەستبەجێ هەوڵی دووبەرەکیان دا و گوتیان ئیستا لەنێوخۆ بەگژیەکیان دا دەهێنینەوە، ئەو میللەتە گەورەیە و هەرگیز نایەتە نێو یاریی ئێوە".