Ayşe Aktaş,Zehra
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئیبراهیم كاڵن: "ئامانجی سه‌ره‌كیی قۆناغی چاره‌سه‌ر داماڵینی چه‌ك بوو له په‌كه‌كه. په‌كه‌كه له‌جیاتی دانانی چه‌ك و سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌كانی رێبه‌ره بهندكراوهكهیان عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، چالاكییه تیرۆرستییه‌كانیان په‌ره‌پێدا. ئه‌ندامی نوێیان بۆ رێكخراوه‌كه كۆكرده‌وه و له‌ناوه‌ندی شاره‌كاندا په‌لامار و توندوتیژییان ئه‌نجامدا".
كاڵن بابه‌تێكی بۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح نووسی و ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ماوه‌ی 10 ساڵه توركیا به‌رده‌وامه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌دا و نووسیویه‌تی،
"سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی رابردوو و زه‌مینه‌ی بۆ له‌دایكبوونی په‌كه‌كه و نهتهوهپهرستییهكی دواكه‌وتووی كورد خۆشكرد. سه‌ركۆماری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌رده‌می ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران، چه‌ند هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی نا بۆ كۆتاییهێنان به پێكدادانه‌كان. وه‌به‌رهێنانه‌كانی له‌و ناوچانه گه‌شه‌پێدا كه دانیشتوانی چڕی كوردیان تێدایه، دان به ناسنامه‌ی كورددا نرا، قه‌ده‌غه‌كانی سه‌ر زمانی كوردیی هه‌ڵگرت و له‌هه‌مووی گرنگتر یه‌كسانی درا به هاووڵاتیان كورد و تورك. ئامانجی سه‌ره‌كیی قۆناغی چاره‌سه‌ر داماڵینی چه‌ك بوو له په‌كه‌كه. په‌كه‌كه له‌جیاتی دانانی چه‌ك و سه‌ره‌ڕای بانگه‌وازه‌كانی رێبه‌ره بهندكراوهكهیان عه‌بدوڵڵا ئۆجالان، چالاكییه تیرۆرستییه‌كانیان په‌ره‌پێدا. ئه‌ندامی نوێیان بۆ رێكخراوه‌كه كۆكرده‌وه و له‌ناوه‌ندی شاره‌كاندا په‌لامار و توندوتیژییان ئه‌نجامدا. هه‌ده‌په به به‌ڵێنی پشتگیریكردنی قۆناغی چاره‌سه‌ره‌وه چووه په‌رله‌مان به‌ڵام گوته‌بێژیی بۆ په‌كه‌كه ده‌كرد و ئیدانه‌ی په‌لاماره تیرۆرستییه‌كانی نه‌كرد. هه‌ده‌په هیچ هه‌وڵێكی جددی نه‌دا له‌باره‌ی داماڵینی چه‌ك له په‌كه‌كه. له‌جیاتی ئه‌وه، ره‌خنه‌كانی له په‌كه‌كه كه‌مكرده‌وه و رێگاكانی زیانگه‌یاندن به شكۆی ئه‌ردۆغانی هه‌ڵبژارد".
كاڵن لهنووسینهكهیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه قۆناغی چاره‌سه‌ر له چاوه‌ڕوانیدایه و تا په‌كه‌كه چه‌ك دانه‌نێت به‌ره‌وپێش ناچێت، به‌ڵام په‌كه‌كه له‌خه‌می چاره‌سه‌ری پرسی كورددا نییه و ده‌یه‌وێت وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆرستی شه‌رعیه‌ت به مانه‌وه‌ی خۆی بدات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه په‌كه‌كه و نوێنه‌رانی سیاسیی په‌كه‌كه په‌یوه‌ندییان به كێشه‌ی كورده‌وه نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت رۆژه‌ڤی خۆیان وه‌ك رۆژه‌ڤی كوردانی توركیا نیشانبده‌ن.
كاڵن نووسیوێتی: "ئه‌مه بێگومان دروست نییه، ئێمه كێشه‌ی په‌كه‌كه‌مان هه‌یه كه بێ جیاوازی كورد و تورك ده‌كوژێت. ته‌نها له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌په‌لاماره‌كانی دیاربه‌كر، وان، ئه‌لعەزیز و به‌دلیس، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی سڤیل كوژراون".
كاڵن له نووسینه‌كه‌یدا ئه‌مانه‌شی نووسیوه، "ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بانگه‌واز له توركیا بكات په‌كه‌كه وه‌ك رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی ببینێت، پێویسته په‌كه‌كه وه‌ك خۆی ببینێت و ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی بكات و چالاكییه دارایی و پڕۆپاگه‌نده‌كانی له شاره‌كانی ئه‌ورووپا رابگرێت. هاوكاریكردنی په‌یه‌ده كه باڵی په‌كه‌كه‌یه له سووریا و یه‌په‌گه كه هێزه چهكدارهكهیهتی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژیی گه‌وره‌یه".