Sevil Çelik,Rewa Mahmut Hasan
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ-AA
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەی یەک و ناوەندی کارەساتی سروشتی شارەوانی ئیستانبوڵ بەردەست کەوتوون، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەوڕێکی چڕ ئاسمانی ناوچەی مەرمەڕە بگرێتەوە.
لە ئیستانبوڵ ناوبەناو باران بارینی کەم بەدی دەکرێت و لە دوای نیوەڕۆوە بەفربارینی تەڕ ناو شارەکە و بەفر بەرزاییەکان دەگرێتەوە.
هاوشانی بەفر و باران، پێشبینی دەکرێت رەشەبایەک لە باکوورەوە ناوچەکە بگرێتەوە.
بە هۆی بەفربارینەکەوە سەرلەبەیانی پلەی گەرما چوار و شەو بۆ یەک پلە دادەبەزێت.