ئورفا
پەیەدە، لە دەورووبەری سنووری شارۆچكەی گرێ سپی سەربە پارێزگای رەقە خەندەق لێدەدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە ئانادۆڵو لە سەرچاوە نێوخۆییەكانەوە وەریگرتووە، هێزەكانی پەیەدە كە كۆنترۆڵی گرێ سپیان كردووە، بەمەبەستی دەستەبەركردنی ئاسایش بۆ شارۆچكەكە لە سنووری خۆرئاوای شارۆچكەكە خەندەق هەڵدەكەنن.
لە سەر سنووری توركیا كاری هەڵكەندی خەندەقەكە دەبینرێت.
لەم نێوەندەدا، هێزەكانی ئەمنی توركیا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لەسەر سنووری توركیا - سووریا.