Muhammed Enes Can,1 23
18 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ – AA
١١٨ سه‌ربازی مفه‌وه‌ز ده‌ستبه‌سه‌ركران كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له بوونی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركرابوون.
راییكردنی كاروباری ئه‌و ١٩١ سه‌ربازه مفه‌وه‌زه ته‌واوكرا كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له بوونی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئیستانبوڵ دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندی رێكخراوه‌ییان ئه‌نجامداوه بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردن.
ئه‌و داواكاره كۆمارییه‌ی کە له دۆسیه‌كه‌ی ده‌كۆڵییه‌وه بڕیاری ئازادكردنی ٣١ تۆمه‌تباری دا كه ٢٣یان سوودمه‌ند ده‌بوون له یاسای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر. هه‌روه‌ها داواكاریشی بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١٦٠ تۆمه‌تبار ره‌وانه‌ی دادگا كرد.
دادگای ئێشكگری ئیستانبوڵش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١٨ تۆمه‌تباری دا به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كدار"، هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌گه‌ری گرتنه‌وه‌ی یاسای په‌شیمانبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر و به قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به مه‌رجی دادوه‌ری كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بچنه نزیكترین بنكه‌ی پۆلیس لێیانه‌وه و واژوو بكه‌ن بڕیاری ئازادكردنی ٤٢ تۆمهتبارهكهی دیكه‌ی دا.