Orhan Onur Gemici
15 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە-AA
لە میانی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە ساڵی رابردوو لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستی پێ کرد، لەسەر هێڵی سنوورییدا رێگری لە پەڕینەوەی تێرۆریستان کرا و حەشارگەکانیان تەفروتونا کرا.
ئۆپەراسیۆنەکە کە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکان و لە چالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ناوچەی نێوان چیای پاراسیا و ئاوی زاپ و چەمی شەمزیان لە باکووری عێراق دەست پێ کرد، بەردەوامە و سەربازانی تورک سنوورەکانی وڵاتەکەیان لە هەڕەشەی تیرۆریستان دەپارێزن.

میدیاکاران کە دەیانەوێت وێنەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆیستان لەلایەن سەربازانی تورکەوە تۆمار بکەن، بە هەماهەنگی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، چوونە ئەو ناوچەیەی کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە سەربازان وێڕای سەختی رەوشی کەشوهەوا بەردەوامن لە ئەرکەکانیان، بە سیستەمی سیخوڕی و چاودێری مۆدێرن شوێنی ئەو تیرۆریستانە دەستنیشان دەکەن کە هەوڵی بەزاندنی سنوورەکان دەدەن و لە چالاکییان دەخەن.

هەروەها فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار، بەشێوەیەکی چالاک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکاردەهێنرێن.
سەربازانی تورک لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا بەردەوامن و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، تا ئێستا ٥٠٦ تیرۆریستییان لە چالاکی خستووە، ٥٧٥ ئەشکەوتیان لە تیرۆریستان پاککردووەتەوە، دەستیان بەسەر دوو هەزار مین/تەقەمەنی دەستکرد و نزیکەی هەزار و ٢٠٠ چەک و ٥٤٠ هەزار تەقەمەنیدا گرتووە .

- "لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ پارێزگاری لەم ناوچەیە دەکرێت"
جێگری فەرماندەی لیوای دووی سنوور، عەقید ئەرجان شەن لەبارەی ئەو ناوچەیەی ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەسەر چیای مەلونی کە تیرۆریستان بە "گردی دۆزەخ" ناوی دەبەن، ٤٧ ئەشکەوت و پەناگە دەستنیشانکران و ١٣ تیرۆریست لەم ناوچەیە لە چالاکی خران و دوو تیرۆریستیش خۆیان رادەست کرد.

شەن گوتیشی: "بەرلە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، زیاتر لە ٩٠٠ چالاکیی هەراسانکردن و تێکدان لە باکووری عێراقەوە بۆسەر تورکیا ئەنجامدراون. بە مەبەستی رێگریکردن لەم چالاکییانە و پاراستنی سەلامەتی هێڵی سنووریی، هێزە ئەمنییەکان لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ-یان دەست پێ کرد. کۆماندۆ قارەمانەکانمان سەلامەتی ئەم ناوچەیەیان مسۆگەر کردووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان".