Mert Davut,Serhat Tutak,Mehmet Can Toptaş
28 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئیبراھیم یوماکڵی سەبارەت بە ئاگری کەستەل لە پارێزگای بورسا و ئۆنئیکی شوبات لە قەھرەمانمەڕەش ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێکی زۆری ئەو ئاگرانە کۆنترۆڵ کراون و، ڕایگەیاند: "کارەکانی ساردکردنەوە لەو ناوچانە بەردەوامە".
سەبارەت بە دوایین دۆخی ئاگری دارستانەکان، وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئیبراھیم یوماکڵی لە ناوەندی بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئەنقەرە، بۆ ڕۆژنامەنوودان دووا.
سەبارەت بە ئاگری کەستەل لە پارێزگای بورسا و ئۆنئیکی شوبات لە قەھرەمانمەڕەش، یوماکڵی ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێکی زۆری ئەو ئاگرانە کۆنترۆڵ کراون و، ڕایگەیاند: "کارەکانی ساردکردنەوە لەو ناوچانە بەردەوامە".
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا یوماکڵی، لە بارەی ئەو ئاگرەی دارستانی قەزای ھارمانجیک لە پارێزگای بورسا گرتووەتەوە، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا بە شێوەیەکی بەرچاو توندییەکەی کەمکراوەتەوە".